University of Raparin Logo

زیادكردنی ئاشكرا بۆ جاری دووەم بۆ بەكرێدانی كافتریاكانی كۆلێژی زانست و كۆلێژی پەروەردە و بەشەناوخۆیەكانی كەمپەسی قەڵادزێ

پاڵپشت بەیاسای فرۆشتن و بەكرێدانی موڵكی دەوڵەت ژمارە(32)ی(1986) ماددەی(دەیەم)، هەروەها پاڵپشت بەو دەسەڵاتەی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەنوسرایان ژمارە(3333) لە(25/2/2018) دراوە بە بەرێز سەرۆكی زانكۆ، سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین/ بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/ هۆبەی گرێبەستە گشتیەكان ئاگاداری كۆمپانیای تایبەتمەندی ئامادەكردنی خواردن دەكاتەوە كە خاوەن مۆڵەتی كاركردنن لەم بوارە، كە بەكرێدانی سەرەوە هەیە بۆ جێبەجێكردن بەشێوەی زیادكردنی ئاشكرا، هەر لایەنێك ئارەزووی بەشداریكردنی هەیە دەتوانێ سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆمان/بەرێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی لەنهۆمی زەمینی بكات بەمەبەستی وەرگرتنی زانیاری لەسەر كاری ناوبراو، و بۆ كڕینی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی دارایی/ هۆبەی خەرجیەكان لە نهۆمی یەكەم بكات بەمەبەستی وەرگرتنی وێنەیەك لە مەرج و ڕێنماییەكان بەرامبەر بڕی (30,000) سی هەزار دیناری عێراقی كە ناگەڕێتەوە بۆ خاوەنەكەی و خەرجی ئەم تەندەرە دەكەوێتە ئەستۆی براوەی كێبركێ‌.

مەرج و رێنمایی بەشداریكردن:
1. ماوەی بردنی مەرج و رێنمایی لە ڕۆژی (29/8/2019) دەستپێدەكات تا بەرواری (11/9/2019) كۆتایی دەوام .
2. پێویستە بەشداربوو لارینەبونی بەرێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی وەربگرێت لەبەرواری (29/8/2019 تا 11/9/2019) بە پێچەوانەوە دوای ئەم بەروارە بەهیچ شێوەیەك لارینەبون نادرێت.
3. بۆ وەرگرتنی لارینەبون پێویستە وێنەیەك لە (مۆڵەتی كاركردن، پسوڵەی كڕینی مەرج و رێنمایی، پسولەی دانانی بارمتەی سەرەتایی) لەگەڵ خۆی بێنێت.
4. بەشداربوانی جاری یەكەم پێویستە لارینەبونیان نوێ بكەنەوە لەبەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی زانكۆمان لەماوەی دیاریكراو لەخاڵی(2).
5. هێنانی بارمتەی سەرەتایی بەشێوەی نەختینە و دانانی لە بەڕێوەبەرایەتی دارایی زانكۆمان وەكو بارمتەی سەرەتایی بە بڕی (2926500) دوو ملیۆن و نۆسەدو بیست و شەش هەزار و پێنچ سەد دینار بۆ كافتریای كۆلێژی زانست، و بڕی(3.200.000) سێ‌ ملیۆن و دوو سەد هەزار دینار بۆ كافتریای كۆلێژی پەروەردە، و بڕی (160.000) سەدو شەست هەزار دینار بۆ كافتریای بەشەناوخۆیەكانی كەمپەسی قەڵادزێ‌.
6. زیادكردنەكە لە نهۆمی ئەرزی (زەمینی) باڵەخانەی كۆلێژی زانست دەكرێت لە هۆڵی مدرەجەكان لەكاتی هاتوو لە خاڵی(7).
7. هەریەك لەو بەروارانە بەر پشوی فەرمی كەوت، كارەكە بۆ ڕۆژی دەوامی دوای پشوو دوادەخرێت.
8. كاتی زیادكردن:
أ‌- بەكرێدانی كافتریای كۆلێژی زانست رۆژی (12/9/2019) دەستپێدەكات كاتژمێر (12:00)ی دوای نیوڕۆ.
ب-بەكرێدانی كافتریای كۆلێژی پەروەردەو بەشەناوخۆیەكانی كەمپەسی قەڵادزێ‌ رۆژی (12/9/2019) دەستپێدەكات كاتژمێر (1:00)ی دوای نیوڕۆ.
9. بۆ وەرگرتنی زانیاری لەرێگەی سایتی زانكۆوە دەبێت(www.uor.edu.krd) و بۆ هەر پرسیارێك لە ڕێگەی ئیمەیلی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاساییەوە دەبێت بەم ناونیشانە (ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.).