پاڵپشت بە بڕگەی (چواردەیەم) لە رێنماییەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، فەرمانگەی خوێندنو پلاندانانو بەدواداچون، بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی وەرگرتن بۆ ساڵی خوێندنی (2019-2020). (زانكۆی راپەڕین) بڕیاریدا بۆ ساڵی خوێندنی (2019-2020)، خوێندنی (پاراڵێڵ) لە سەرجەم بەشەكانی بكاتەوە.
مەرجو رێنماییەكانی خوێندنی (پاراڵێڵا):
1- خوازیار دەبێت بڕوانامەی پۆلی (12)ی ئامادەیی (زانستی یان وێژەیی) هەبێت.
2- پێنج ساڵ بەسەر دەرچونی خوازیار لە پۆلی (12)ی ئامادەیی تێپەڕنەبوبێت.
3- نابێت تەمەنی خوازیار لە(40) ساڵ زیاتر بێت.
4- كەمترین كۆنمرەی ساڵی وەرگرتن دەبێتە بنەما بۆ چونە نێو پێشبڕكێی وەرگرتن.
5- لە كۆلێژەكانی (ئەندازیاری، یاسا) رەچاوی (35) نمرە كەمتر لە كۆنمرەی وەرگیراو لەو ساڵەی خوێندن دەكرێت، و لە بوارەكانی تردا (45) نمرە كەمتر لە كۆنمرەی وەرگیراو.
6- دەرچوانی كۆلێژو پەیمانگاكان مافی پێشكەشكردنیان هەیە لەسەر بنەمای كۆنمرەی ئامادەییان.
7- لەبەرامبەر خوێندن بەم سیستمە، خوێندكار ساڵانە بڕێك پارە دەدات، ئەنجومەنی زانكۆ بۆ هاوكاریكردنی خوێندكاران كە بۆ داهاتوو وەردەگیرێن داشكانی كردوەو بڕی ئەو پارەیەی دیاریكردوە، كە لە فەرمانی وەزاریی ژمارە (9/8707) لە (22/5/2011)دا هاتوە. واتە بەمجۆرە دەبێت:
- بۆ بەشی (ئەندازیاری) ساڵانە (4) چوار ملیۆن دینارە بۆ هەرساڵێك.
- بۆ كۆلێژی (پەرستاری، بەشی تاقیگەی پزیشكی) ساڵانە (3) ملیۆن دینار، بۆ هەرساڵێك.
- بەشی كیمیا (2,5) دوو ملیۆن و نیو دینار بۆ هەر ساڵێك.
- بەشەكانی(یاسا, ئینگلیزی، زانستی كۆمپیوتەر، سامانی ئاژەڵ، باخداری) (2) دوو ملیۆن دینارە بۆ هەرساڵێك.
- بەشەكانی(زمانی كوردی، زمانی عربی، مێژوو، جوگرافیا، فەلسەفە) تەنها(1) یەك ملیۆن دینار بۆ هەرساڵێك.
- بەشەكانی (فیزیا، بیركاری، باخچەی ساوایان) تەنها (1,5) یەك ملیۆن نیو دینار، بۆ هەرساڵێك.
8- (دابەزین، گواستنەوە) بۆ وەرگیراوان بەم سیستمە ناكرێت.
تێبینی:
• ماوەی پێشكەشكردن رۆژانی چالاكبونی زانكۆلاین. واتا پێشكەشكردن بەشێوەی ئۆنلاینە لە رۆژانی دەوام. بۆ ئەوانەی ناتوانن بە ئۆنلاین داوابكەن سەردانی تۆماری گشتی زانكۆ بكەن.
بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانكۆی راپەڕین