زانكۆی راپەڕین رایدەگەیەنێت كە لە كۆلێژەكانی (پەروەردەی بنەڕەت، پەروەردە، و زانستە مرۆڤایەتیەكان) خوێندنی ئێواران بۆ ساڵی خوێندنی (2019-2020)دەكاتەوە، بەم مەرج و تایبەتمەندییانەی خوارەوە:
1. پێشكەشكار دەبێت بڕوانامەی پۆلی دوانزەی ئامادەیی (زانستی یان وێژەیی) هەبێت. لەرێگەی ئۆنلاینەوە داواكاری پێشكەش دەكات واتە لەرێگەی زانكۆلاینەوە.
2. بۆ دەرچوانی پەیمانگاو ئەوانەی لەرێگەی ئۆنلاینەوە ناتوانن داواكاری پێشكەش بكەن، پێویستە سەردانی تۆماری كۆلێژەكان بكەن، بەمەبەستی پڕكردنەوەی فۆڕم.
3. مەرجی تەمەن و ساڵی دەرچون لە شەشەمی ئامادەیی رەچاوناكرێت.
4. لە بەرامبەر خوێندنی ئێواران، خوێندكار ساڵانە بڕێك پارە دەداتە زانكۆ و بۆ هەر بەشێك بڕێك دیاریكراوە.
ژ كۆلێژ بەش كرێی ساڵانەی خوێندن
ژ
کۆلێژ
بەش
کرێی ساڵانەی خوێندن
1
پەروەردەی بنەڕەت/ رانیە. پەروەردە/ قەڵادزێ
ئینگلیزی
(2) دوو ملیۆن دینار
2
پەروەردە/ قەڵادزێ
عەرەبی
(1300000) ملیۆن و سێ سەد هەزاردینار
3
پەروەردە/ قەڵادزێ
كوردی
(1300000) ملیۆن و سێ سەد هەزاردینار
4
زانستە مرۆڤایەتیەكان
مێژوو، جوگرافیا، فەلسەفە
(1300000) ملیۆن و سێ سەد هەزاردینار
5. ئەركی نیشتەجێبونی پێشكەشكار ناكەوێتە ئەستۆی زانكۆ.
تێبینی:
• لە هەر بەشێك ژمارەی خوێندكار لە (15) كەمتربێت، فەرمانی كردنەوەی بەشەكە هەڵدەوەشێتەوە.
• ماوەی پێشكەشكردن تەنها دوو هەفتە بەردەوام دەبێت.
• شوێنی وەرگرتنی فۆرمی پێشكەشكردن ئەو كۆلێژەیەیە، كە خوێندكار دەیەوێت لێی بخوێنێت. لە رۆژی چالاك بونی زانكۆلاینەوە دەتوانن سەردانمان بكەن بۆ وەرگرتنی فۆڕِم تا ماوەی (2) هەفتە.
بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانكۆی راپەڕین