وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئەمڕۆ سێ شەممە کاتژمێژ (5)ی ئێوارە بۆ ماوەی (10) رۆژ زانكۆلاین كارا ده‌كرێت، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی وه‌رگرتنی خوێندکاران له زانكۆ و په‌یمانگه حكومی و ئه‌هلییه‌كان.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا (د. خه‌تاب شێخانی) به‌ڕێو‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی كارگێڕی و دارایی لە وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی لەبارەی پلانی وەرگرتنی خوێندکاران رایگەیاند، بۆ ئەم ساڵی خوێندن پلانی وەرگرتن بە سێ شێوە دەبێت، یەکەمیان پلانی گشتی بۆ دەرچوانی پۆلی 12 کە 24,784 کورسی خوێندنە، دووەمیان پلانی پارالێڵ کە 10,514 کورسی خوێندنە ، پلانی سێیەمیان خوێندنی ئێوارانە کە 11,577 کورسی خوێندن دەبێت، واتا کۆی گشتی پلانی وەرگرتنی خوێندکاران لە زانکۆ حکومییەکان 44,875 کورسی خوێندنە، له زانكۆ ئه‌هلییه‌كانیش 23,714 كورسی خوێندن دابین كراوە، واتا كۆی گشتی پلانی وه‌رگرتن بۆ خوێندنی ئه‌مساڵ له زانكۆ حكوومی و تایبه‌ته‌كان بریتییه له 70,589 كورسی خوێندن بۆ سه‌رجه‌م ده‌رچووان و فێرخوازان . هەروەک لە مساڵدا پلان هەیە کرێی خوێندن لە خوێندنی پارالێڵ و ئێوارانی زانکۆ حکومییەکان و خوێندنی زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکان کەم بکرێتەوە.
