لەرۆژی چوارشەممە (11-9-2019) مەڵبەندی راوێژكاری زانكۆی راپەڕین بەسەرپەرشتی فەرمانگەی یاریدەدەرێتی سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران، وەك لیژنەیەكی شارەزاو تایبەت بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمی وەرگرتنی خوێندكاران لەزانكۆو پەیمانگاكان، بۆ ئەمساڵی خوێندنی (2019 – 2020) بۆ سەرجەم سیستەمەكانی (زانكۆلاین، كریدت، پاراڵێڵ، ئێواران)ئامادەیە بۆ پڕكردنەوەی فۆڕم بێ بەرامبەر.
دەرچووانی ئامادەیی دەتوانن لەرۆژانی دەوامدا لەكاتژمێر (8:30ی بەیانی بۆ 2:30)ی پاشنیوەڕۆ سەردانمان بكەن.
پێویستە خوێندكار:
1. كارتی تاقیكردنەوەی پۆلی (12)ی پێ بێت.
2. رێبەری وەرگرتنی خوێندكاران بەوردی بخوێنێتەوە، كە لەسایتی زانكۆمان بڵاوكراوەتەوە.
3. لەماڵەوە (50) بەش دیاری بكات لەسەر كاغەزو لەگەڵ خۆیدا بیهێنێت.
ناونیشان:
- رانیە، كەمپەسی زانكۆی راپەڕین، بینای سەرۆكایەتی زانكۆ، نهۆمی یەكەم.
- قەڵادزێة كەمپەسی زانكۆی راپەڕین، كۆلێژی پەروەردە، نهۆمی سێیەم، تاقیگەی كۆمپیوتەر