سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین/ بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/ هۆبەی گرێبەستە گشتیەكان ئاگاداری كۆمپانیای (ناوخۆ، بیانی) دەكاتەوە كە خاوەن مۆڵەتی كاركردنن لەبواری پاكردنەوە كە تەندەری ناوبراوی سەرەوەیان هەیە بۆ جێبەجێكردن، هەر لایەنێك ئارەزووی بەشداریكردنی هەیە دەتوانێ سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆمان/بەرێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی لەنهۆمی زەمینی بكات بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری لەسەر كاری ناوبراو، و بەمەبەستی وەرگرتنی وێنەیەك لە تەندەر و مەرج و ڕێنماییەكان بەرامبەر بڕی (100.000.000) سەد هەزار دیناری عێراقی كە ناگەڕێتەوە بۆ خاوەنەكەی و كرێی بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگاداریەو سەرجەم خەرجیەكانی تری تەندەر دەكەوێتە ئەستۆی براوەی تەندەر.
1- ماوەی بردنی تەندەر لە ڕۆژی چوار شەممە بەرواری (16-10-2019) دەستپێدەكات تا ڕۆژی چوارشەممە بەرواری (30-10-2019) كۆتایی دەوام .
2- دوا بەروار بۆ گەڕاندنەوەی تەندەركە بریتی یەلەڕۆژی پێنچ شەممە بەرواری (31-10-2019) كە دەگەڕێنرێتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/ هۆبەی گرێبەستە گشتیەكان، كاتژمێر (9:30) ی سەرلەبەیانی دەبێت، هیچ تەندەرێك دوای ئەو بەروارە وەرناگیرێ و صندوقی تەندەر دادەخرێت، و لە هەمان كاتدا صندوق دەكرێتەوە و ئاشكرا دەكرێت بە ئامادەبوونی نوێنەری بەشداربوان .
3- ماوەی كاركردنی تەندەرەكان بریتیە لە (90) ڕۆژ كە لە ڕۆژی كردنەوەی تەندەر دەست پێدەكات.
4- ماوەی جێ بەجێكردنی پڕۆژە لەبەرواری دەستبەكاربوونەوە تاكو (25-9-2020)
5- مەرجەكانی بەشداریكردن :
أ- پێوستە بەشداربوو كۆمپانیای تایبەتمەند بێت لەبواری پاكردنەوە.
ب- پێویستە كۆمپانیا سەرمایەكەی لە (50.000.000) پەنجا ملیۆن دینار كەمتر نەبێت.
ت- پێویستە كۆمپانیا پشتگیری ئەستۆ پاكی بەڕێوەبەرایەتی باجی دەرامەتی كۆمپانیاكان بۆ ساڵی(2019) بهێنێت، بەسەرنەچوبێت.
پ- پێویستە كۆمپانیا ئەستۆپاكی بەڕێوەبەرایەتی باجی دەرامەتی ڕاپەڕین بهێنێت وبەسەر نەچوبێت.
ج- پێویستە كۆمپانیا پشتگیری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان بۆ ساڵی (2019) بهێنێت، وسەرجەم پەڕاوەكانی كۆمپانیا پەسند (تصدیق) كراوبن لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆماری كۆمپانیاكان وەكو بڕوانامەی دەمەزراندنی كۆمپانیا، گرێبەستی بەڕێوەبەری ڕێگە پێدراو ... هتد.
ح- هێنانی بارمتەی سەرەتایی(چمان العگاو) بە شێوەی بەڵێنامە لە بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی تاكو ڕۆژێك بەر لەوادەی كردنەوەی تەندەر.
خ- زانكۆمان پابەند نیە بە كەمترین نرخ.
د- هەریەك لەو بەروارانە بەر پشوی فەرمی كەوت، كارەكە بۆ ڕۆژی دوای پشوو دوا دەخرێت.
ژ- بۆ وەرگرتنی زانیاری لەرێگەی سایتی زانكۆوە دەبێت(www.uor.edu.krd) وە بۆ هەر پرسیارێك لە ڕێگەی ئیمەیلی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاساییەوە دەبێت بەم ناونیشانە (ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.).