سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین/ بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/ هۆبەی گرێبەستە گشتیەكان ئاگاداری كۆمپانیای (ناوخۆ، بیانی) دەكاتەوە كە خاوەن مۆڵەتی كاركردنن لەم بوارە كە تەندەری ناوبراوی سەرەوەیان هەیە بۆ جێبەجێكردن، هەر لایەنێك ئارەزووی بەشداریكردنی هەیە دەتوانێ سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆمان/بەرێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی لەنهۆمی زەمینی بكات بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری لەسەر كاری ناوبراو، وە وەرگرتنی وێنەیەك لە تەندەر ومەرج وڕێنماییەكان بەرامبەر بڕی (50.000) پەنجا هەزار دیناری عێراقی كە ناگەڕێتەوە بۆ خاوەنەكەی وكرێی بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگاداریە دەكەوێتە ئەستۆی براوەی تەندەر.
1- ماوەی بردنی تەندەر لە ڕۆژی چوار شەممە بەرواری (16-10-2019) دەستپێدەكات تا بەرواری (30-10-2019) كۆتایی دەوام .
2- دوا بەروار بۆ گەڕاندنەوەی تەندەری ڕۆژی (31-10-2019) دەگەڕێنرێتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/ هۆبەی گرێبەستە گشتیەكان، هیچ تەندەرێ دوای ئەو بەروارە وەرناگیرێ و صندوقی تەندەر دادەخرێت، هەمان بەروار كاتژمێر (11:30) ی سەرلەبەیانی تەندەر دەكرێتەوە و ئاشكرا دەكرێت بە ئامادەبوونی نوێنەری بەشداربوان.
مەرجەكانی بەشداریكردن :
1- پێوستە بەشداربوو كۆمپانیای تایبەتمەند بێت یان مۆڵەتی كاركردنی لەمبارەوە هەبێت، لەكاتی داواكردنی تەندەر وێنەیەك لە (مۆڵەتی كاركردن) لەگەڵ خۆی بێنێت.
2- هێنانی بارمتەی سەرەتایی(چمان العگاو) بە شێوەی بەڵێنامە لە بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی تاكو ڕۆژێك بەر لەوادەی كردنەوەی تەندەر.
3- پێویستە كۆمپانیا پشتگیری ئەستۆ پاكی بەڕێوەبەرایەتی باجی دەرامەتی كۆمپانیاكان بۆ ساڵی(2019) بهێنێت، بەسەرنەچوبێت.
4- پێویستە كۆمپانیا ئەستۆپاكی بەڕێوەبەرایەتی باجی دەرامەتی ڕاپەڕین بهێنێت وبەسەر نەچوبێت.
5- پێویستە كۆمپانیا پشتگیری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان بۆ ساڵی (2019) بهێنێت، وسەرجەم پەڕاوەكانی كۆمپانیا پەسند (تصدیق) كراوبن لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆماری كۆمپانیاكان وەكو بڕوانامەی دەمەزراندنی كۆمپانیا، گرێبەستی بەڕێوەبەری ڕێگە پێدراو ... هتد.
6- زانكۆمان پابەند نیە بە كەمترین نرخ.
7- ماوەی بەسەرچوونی تەندەر(العگاو) (90) ڕۆژە لەبەرواری كردنەوەی تەندەرەوە.
8- هەریەك لەو بەروارانە بەر پشوی فەرمی كەوت، كارەكە بۆ ڕۆژی دوای پشوو دوا دەخرێت.
9- بۆ وەرگرتنی زانیاری لەرێگەی سایتی زانكۆوە دەبێت(www.uor.edu.krd) وە بۆ هەر پرسیارێك لە ڕێگەی ئیمەیلی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاساییەوە دەبێت بەم ناونیشانە (ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.).