بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری ڕاهێنان و پەرەپێدانی بەردەوام لە زانکۆی ڕاپەڕین، ئاگاداری مامۆستایانی ڕاوندی سێیەم-ڕانیە دەکاتەوە، ئەوانەی پێشتر بەشداری کۆرسەکانی پێداگۆجی و هەڵسەنگاندنیان کردوە، بەڕێوەبەرایەتی سەنتەرەکە خولێکی ئایتی بۆ مامۆستایان دەکاتەوە، کە لە ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی (٢٩. ١٠ . ٢٠١٩ ) دەستپێدەکات و بۆ ماوەی سێ هەفتە بەردەوام دەبێت، خولەکە لە هەفتەیەکدا دوو ڕۆژ و هەر ڕۆژێک لە کاتژمێر (٢-٦) ی ئێوارە دەبێت.
