University of Raparin Logo

ئاگاداری بۆ فەرمانبەرانی تازە دامەزراو لەزانكۆی راپەڕین

بەڕێوەبەرایەتی خۆیەتی زانكۆی راپەڕین، ئاگاداری یەكەم و دووەم و سێیەمە تازە دامەزراوەكانی زانكۆی راپەڕین دەكاتەوە كە پێویستە رۆژی سێشەممە (19 – 11 – 2019) كاتژمێر (8:30)ی سەرلەبەیانی لەهۆڵی چالاكییەكانی كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت – نهۆمی دووەم ئامادەبن، بەمەبەستی بەشداربونیان لەخولی كارگێڕی.

خولەكە لەماوەی (2) هەفتەدا لەلایەن چەند مامۆستایەكی بەئەزموون و پسپۆڕ دەوترێنەوەو ئامانج گەشەپێدانی توانستی كاری فەرمانبەری و كارگێڕییە بۆ فەرمانبەرانی تازە دامەزراو بەشێوەی هەمیشەیی كە لەیەكەم و دووەم و سێیەمەكانی زانكۆ پێكهاتوون. هەروەك خولەكە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری راهێنانی پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەكادیمی بەڕێوەدەبرێت.