University of Raparin Logo

لەزانكۆی راپەڕین، خولی پێداگۆجی بۆ ناسناوی زانستیی دەكرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری راهێنانی پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەكادیمی لەزانكۆی راپەڕین خولی پێداگۆجی بۆ ناسناوی زانستیی بۆ ستافی زانكۆی راپەڕین و خوازیارانی دەرەوەی زانكۆی راپەڕین دەكاتەوە:
مەرج و ڕێنماییەکانی بەشداریکردن لە کۆرسی پێداگۆجی بۆ ناسناوی زانستی
1- کرێی بەشداریکردن لە کۆرسەکە بڕی (500000) پێنج سەد هەزار دینارە و بە دوو قست دەدرێت. قستی یەکەم لەگەڵ ناو تۆمار کردن و قستی دووەم لە ناوەڕاستی کۆرسەکە دەدرێت.
2- ماوەی خولەکە (6) شەش مانگ و هەفتەی (2) دوو ڕۆژ دەبێت.
3- ئەولەویاتی بەشداریکردن بۆ ستافی زانکۆی ڕاپەڕینە و گروپی یەکەم تەنها بۆ ئەوان دەبێت. ستافی دەرەوەی زانکۆ، کە دەبێت میلاکی وەزارەتی پەروەردە یان زانکۆیەکی ناحکومی بن، لە گروپی دووەمدا بەشدار دەبن کە مانگێک دوای گروپی یەکەم دەست پێدەکەن.
4- بەشداربوو مەرجە هەڵگری بڕوانامەی (ماستەر یان دکتۆرا)ی ئەکادیمی بێت لە یەکێک لە زانکۆ باوەڕپێکراوەکانی ناوەوەو دەرەوەی هەڕێمی کوردستان. لە حاڵەتێکدا ئەگەر بڕوانامەی لە زانکۆکانی دەرەوەی وڵات بە دەست هێنابوو، پێویستە بریاری یەکسانکردنی بڕوانامەی لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەڕێمی کوردستان بۆ دەرچووبێت.
5- مەرجە خوازیار توانستی زمانی ئینگلیزی بەلایەنی کەم (5) ی (IELTS Academic) یان نمرەی (56) ی (TOEFL-IBT) یان نمرەی (495) ی (TOEFL-PBT) یاخود (47) ی (Pearson Academic -PTE) هەبێت لە کاتی پرۆسەی پیشکەش کردن یا خود بڕوانامەی ئاستی (Intermediate) لە سەنتەرەکانی زمانی زانکۆکان بە سەرکەوتوویی بەدەستهێنابێت و لە تاویکردنەوەی کۆتایی ئاستەکە دەرچووبێت کە لە ئێستادا لە ساڵی (2019) ەوە بەسەرپەرشتی ڕێکخراوی (Amideast) ی ئەمریکی بەرێوەدەچێت.
6- سەبارەت بە خاڵی چوارەم، پاڵپشت بە ڕێنمایی ژمارە (5) ی ساڵی (2019) ی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، تەوەری یەکەم، خاڵی دووەم، بڕگەی (ب)، تێبینیەکانی (ا، ب، ج، د) ، پێشکەشکار پێویستە بڕوانامەی توانستی زمانی ئینگلیزی لە سەنتەرەکانی ناوەوەی هەرێمی کوردستان (سلێمانی، هەولێر، دهۆک) یان وڵاتانی (ئەمریکا و بەریتانیا و ئوستراڵیا و کەنەدا و نیوزلەندا) ئەنجام دابێت و هەروەها پێویستە لە لایەن زانکۆکانەوە ڕاست و دروستی بۆ بکرێت.
بڕوانامەکانی سەنتەرەکانی زمانی زانکۆکانی کوردستان بۆ ، کە لە ساڵی ٢٠١٩ ەوە لە لایەن رێکخراوی (Amideast)ەوە سەرپەرشتی دەکرێت، بۆ ماوەی (3) ساڵ کاری پێدەکرێت. هەروەها بڕوانامە نێودەوڵەتیەکانی (IELTS-Academic, Pearson-Academic, TOEFL IBT) بۆ ماوەی (3) ساڵ کاریان پێدەکرێت لەسەر بنەمای بەرواری ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکە، بە مەرجێک ئەگەر بڕوانامەکە (2) ساڵی بەسەردا تێپەڕیبوو دەبێت پێش بەرواری بەسەرچوون لەلایەن زانکۆکانەوە ڕاستی و دروستی (صح صدور) ی بۆ کرابێت.

پێداویستیەکانی ناو تۆمار کردن

١.کۆپی ڕەنگاوڕەنگی پاسپۆڕت.
٢.دوابڕوانامە. ئەگەر بڕوانامەکە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان بەدەست هاتبێت، وێنەیەک لە فەرمانی یەکسانکردنی بڕوانامە.
٣.بڕوانامەی توانستی زمانی ئینگلیزی.
٤. دوو وێنەی کەسی.
٥. پسولەی پارەدان بۆ بەشداریکردن لە کۆرسەکە کە دەبێت لە بەڕێوەبەرایتی دارایی زانکۆی ڕاپەڕینەوە بکرێت.
٦. پشتگیری شوێنی کارکردن.
٧. ناونووسین بۆ کۆرسەکە لە بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری ڕاهێنانی پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمی، لە نهۆمی سێییەم، باڵەخانەی سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین ئەنجام دەدرێت.
8. ناونووسین لە ڕۆژی ٢ شەممە، بەرواری 25/11/2019 ەوە دەستپێدەکات و تاوەکو ڕۆژی ٥ شەممە، بەرواری ٥/12/2019 بەردەوام دەبێت.