ئاگاداری گشت پێشکەشکارانی خوێندنی باڵا لە (دبلۆی باڵا/ ماستەر ) دەکەینەوە بۆ ساڵی خوێندنی (2019-2020)پابەند بن بەم خالانەی خوارەوە لە کاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی توانستی زانستی:-
1- تاقیکردنەوەی توانستی زانستی لە رۆژی دووشممە (10/2/2020) کاتژمێر ( 11ی پێشنیوەڕۆ ) ئەنجامدەدەرێت .
2- تاقیکردنەوەکە لە هۆلەکانی (C1,C6) نهۆمی سێیەم لە کۆلێژی پەروەردی بنەڕەت ئەنجامدەدرێت.
3- کاتی تەرخانکراو بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی تواستی زانستی (4)کاتژمێرە.
4- پێویستە پێشکەشکار یەكيَك لەبەڵگەنامەی باوەڕپیکراوی خۆی بە وێنەی نوێ پێبێت وەك (ناسنامەی باری شارستانی، کارتی زانیاری، پاسپۆرت)
5- وەڵامدانەەوەی پرسیارەکان تەنها بە قەڵەم جاف دەبێت ڕەنگی (شین).
6- بەهیچ شێوەیەک ڕێگا بە بردنە ژوورەوەی هیچ ئامێرێکی ئەلیكترۆنی وەكو (مۆبایل، کاتژمێری زیرەکhead phone,، حاسیبە (ئامێری ژمێرەر) نادرێت بۆ ناو هۆڵی تاقیکردنەوە.
7- پێویستە پێشکەشکاران لانیکەم (15)خولەک پێش دەستپێکی تاقیکردنەوە ئامادە بن لە شوێنی دیاریکراو بۆ تاقیکردنەوە کە لە خالی دووەم ئاماژەی پێکراوە.
8- پێویست پێشکەشکاران دڵنیابن کە ئەو دەفتەرانەی کە وەڵامی تێدادەدەنەوە مۆر کراوه .
9- هەر پرسیارێك لە دەفتەرێکی جیا و سەربەخۆ وەڵام دەدەرێتەوە.
10- نوسینی هەر هێمایەك لە سەر دەفتەری تاقیکرنەوە قەدەغەیە و نابێت هیچ لاپەڕەیەکی دەفتەرەکە لێبکرێتەوە یان بدڕێت.
11- گفتوگۆ لەناو هۆلی تاقیکردنەوە قەدەغەیەو روونکردنەوەی پرسیارەکان رێگەپێدراو نیە و هەر پێشکەشکارێک پرسیاری هەبوو دەبێت بە هێمنی لە ئەندامانی لیژنەی تاقیکردنەوەی بکات نەك لە چاودێره بەڕێزەکان.
12- پرسیارەکان نابێت ببرێنە دەرەوەی هۆڵی تاقیکردنەوە.
13- پێشکەشکار دوای تەواوبونی (30) سی خولەک بەسەر دابەشکردنی پرسیارەکان بۆی هەیە هۆلی تاقیکردنەوە بە جێ بهێڵێت.
14- هێنانە ژوورەوەی دەفتەر و کتاب و مەلەزەمە بۆ ناو هۆڵی تاقیکردنەوە قەدەغەیە.
15- پێویستە پێشکەشکاران پابەندی ڕێنمایەکانی تاقیکردنەوە بن و خۆیان دوور بگرن لە هەمو رەفتارێکی نەشیاو بە پێچەوانەوە توشی ڕێکاری یاسایی دەبنەوە.
زانكوى راثةرين: ياريدةدةرى سةروَكى زانكوَ بوَ كاروبارى زانستى و خويَندنى بالاَ
بة رِيَوةبةرايةتى خويَندنى بالاَ
8/2/2020