University of Raparin Logo

ئاگاداری بۆ بەکرێدانی( وێنەگرو فۆتۆکۆپی و تایپ کردن)ی زانکۆی ڕاپەڕین

 سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین/ بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی، ئەو کەسانەی  کە لەبواری (فۆتۆکۆپی و وێنەگری و تایپ کردن) کاردەکەن و مۆڵەتی فەرمییان هەیە ئاگادار دەکاتەوە کەوا هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی کەمگیری گشتی بۆ بەکرێدانی کۆشکەکانی وێنەگری و فۆتۆکۆپی و تایپ کردن و کەلوپەلی پەڕاوگە ) ی بیناکانی (فاکەڵتی زانستە مرۆڤایەتیەکان و فاکەڵتی پەروەردەی بنەڕەت لە ڕانیە، فاکەڵتی پەروەردە لە قەڵادزێ)، هەر بەڕێزێک ئارەزووی بەشداریکردنی هەیە با لە ڕۆژانی (١٧/ ٨/ ٢٠١٤) تا (٣١/ ٨ / ٢٠١٤) سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین/ بەڕێوەبەرایەتی دارايي بکات بۆ وەرگرتنی تەندەرو بڕینی وەسڵی کڕینی تەندەر.

تێبینی:

١. نرخی هەر تەندرێک (١٥٠٠٠) پانزە هەزار دینارە کە ناگەڕێتەوە بۆ خاوەنەکەی.

٢. کرێی بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگادارییە دەکەوێتە ئەستۆی ئەو کەسەی کە کەمکردنەوەکەی بۆ دەردەچێت.

٣. مەرج نیە زانکۆ بە کەمترین نرخ ڕازی بێت. ٤. ماوەی بەکرێدانەکە بۆ ماوەی (١) یەک ساڵە. ٥. لەگەڵ تەندەری گەڕێنراوە پێویستە ( بڕی ١,٠٠٠,٠٠٠ یەک ملیۆن دینار بە شێوەى نەختينە وەک بارمتەی سەرەتایی، وێنەی ئەسڵی و کۆپی مۆڵەتی فەرمی کارکردن (دوای کردنەوەی تەندەر وێنەی ئەسڵی بۆ خاوەنەکەی دەگەڕێندرێتەوە) ، ناسنامەی باری کەسی، سیڤی کەسەکە لە بواری  شارەزایی لە کارەکەی )،  هەر تەندەرێک یەکێک لەم بەراییانەی لەگەڵ نەبێت پشتگوێ دەخرێت.

٦. دوا کات بۆ گەڕانەوی تەندەرەکان رۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی (٢/ ٩/ ٢٠١٤) کاتژمێر ١١ی سەر لەبەیانی دەبێت و سندقی تەندەر دادەخرێت ، وە لە هەمان ڕۆژدا کاتژمێر ١١:٣٠ ی سەرلەبەیانی تەندەرەکان دەکرێنەوە.

                                                                   
                                                                                           سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین