سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین / بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی ئەو کۆمپانیاو بەڵێندەرانەی کە پسپۆڕیان هەیە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پاککردنەوە ئاگادار دەکاتەوە کەوا هەڵدەستیت بە ئەنجامدانی کەمگیری گشتی نهێنی بۆ تەندەری پاککردنەوەی بیناکانی (فاکەڵتی زانستە مرۆڤایەتییەکان ، فاکەلتی پەروەردەی بنەرەت ، بینای بەشی ناوخۆیی لە ڕانیە ) و تەندەری پاککردنەوەی بیناکانی (فاکەڵتی پەروەردە ، بینای بەشی ناوخۆیی لە قەڵادزێ ) .
هەر بەڕێزێک ئارەزووی بەشداری کردنی هەیە با لە ڕۆژانی ١٢/ ٨ / ٢٠١٤ تا ٢٦ / ٨ / ٢٠١٤ سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین/ بەڕێوەبەرایەتی دارایی بکات بۆ کڕینی تەندەر .
تێبینی:
١. نرخی هەر تەندرێک (١٥٠٠٠) پانزە هەزار دینارە کە ناگەڕێتەوە بۆ خاوەنەکەی.
٢. کرێی بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگادارییە دەکەوێتە ئەستۆی ئەو کەسەی کە کەمکردنەوەکەی بۆ دەردەچێت.
٣. مەرج نیە زانکۆ بە کەمترین نرخ ڕازی بێت.
٤. ماوەی کارکردنی تەنها بۆ ساڵی خویندنی ٢٠١٤ – ٢٠١٥ دەبێت کە لە ڕۆژی دەست بەکاربوونەوە دەست پێدەکات تا ٣٠ / ٦ / ٢٠١٥ .
٥. مەرجەکانی تەندەر لە ناو خودی تەندەرەکەدایە .
٥. لەگەڵ تەندەری گەڕێنراوە پێویستە ( بڕی ١,٠٠٠,٠٠٠ یەک ملیۆن دینار بە شێوەى نەختينە وەک بارمتەی سەرەتایی)، وێنەیەک لە مۆڵەتی فەرمی کارکردن(پۆلێنی کۆمپانیا)، ئەستۆپاکی باجی دەرامەت بۆ ئەمساڵ کە لە بەڕێوەبەرایەتی باج و دەرامەتی کۆمپانیاکانی ناو هەرێم دەرچووبێت، وێنەیەک لە کارە ئەنجامدراوەکان لەگەڵ پشتگیری ئەو لایەنەی کارەکەی بۆ ئەنجامدراوە . هەر تەندەرێک یەکێک لەم بەراییانەی لەگەڵ نەبێت پشتگوێ دەخرێت.
٦. دوا کات بۆ گەڕانەوی تەندەرەکان رۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی (٢٨/ ٨ / ٢٠١٤) کاتژمێر ١١ی سەر لەبەیانی دەبێت لە بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی، وە لە هەمان ڕۆژدا کاتژمێر ١١:٣٠ ی سەرلەبەیانی تەندەرەکان دەکرێنەوە.
سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین