University of Raparin Logo

ئاگاداری بۆ خوێندکارانی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین

داوابەدوای کۆتایی هاتنی ساڵی خوێندنی٢٠١٩-٢٠٢٠، داوا لە خوێندکارانی ئازیزی نیشتەجێی بە شەناوخۆییەکانی زانکۆمان لە هەردوو کەمپەسی ( ڕانیە و قەلادزێ) دەکەین کە لەم کاتانەی خوارەوە دەتوانن سەردانی بەشەناوخۆییەکانیان بکەن بە مەبەستی ڕادەستکردنەوەی ژوورەکانیان و بردنەوەی کەلوپەلی تایبەتی خۆیان:

آ/ رۆژانی سەردان شەممە بۆ پێنج شەممە بەرواری (٦-٦بۆ ١١-٦-٢٠٢٠)
ب/ پێویستە خوێندکار کلیلی ژوورو باجی بەشەناوخۆییەکەی ڕادەست بکاتەوە، بەمەبەستی وەرگرتنی ئەستۆ پاکی.
تێبینی/
١. ڕۆژانە لە کاتژمێر(٩)ی پێشنیوەڕۆ بۆ (٢)ی پاشنیوەڕۆ دەتوانن سەردان بکەن.
٢.خوێندکارانی سەرجەم قۆناغەکان، ئەوانەی لەساڵانی ڕابردوو پارەیان وەک بارمتە داناوە دەتوانن بارمتەکەیان وەربگرنەوە.
٣. لەدوای رۆژی (١١-٦-٢٠٢٠) کە دواکاتە بۆ ئەستۆ پاکی، بەشەناوخۆییەکان بەرپرسیار نابن لە نەمانی کەلوپەل و پێداویستیەکانی خوێندکاران.
٤. سەرجەم مامەڵەکان لەو بەشەناوخۆییە دەبێت کە خوێندکار تیایدا نیشتەجێیە، جگە لەوەرگرتنەوەی بارمتەکەیان کە هی کەمپەسی ڕانیە لە بەڕێوەبەرایەتی بەشەناوخۆییەکان لە سەرۆکایەتی زانکۆ دەبێت.
٥.خوێندکار خۆی بەرپرسە لە چۆنیەتی وەرگرتنی ڕێگا پێدان، بە مەبەستی هاتنیان بۆ هەردوو کەمپەسی رانیەو قەلادزێ.
٦.پێویستە خوێندکاران پابەندی رێنمایە تەندروستیەکان بن.

بە هیوای تەندروستیەکی باش بۆ هەموولایەک.

بەڕێوەبەرایەتی بەشەناوخۆییەکان