University of Raparin Logo

ئاگادارییەک لە سێنتەری پەرەپێدان و زمان دەربارەی هەڵسەنگاندنی کۆتایی وانەی ئینگلیزی بۆ قۆناغی یەکەمی ئەم بەشانەی هاوپێچ و هەروەها ئەوانەی عبوریان هەیە

ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری پەرەپێدان و زمان بۆ سەرجەم قۆناغی یەکەمی بەشەکانی مێژوو و جوگرافیا و فەلسەفە و کوردی و عەرەبی و باخداری و سامانی ئاژەڵ، داواتان لێ دەکەین پەیوەندی Join بکەن بە کلاسڕوومی تایبەت بە هەڵسەنگاندنی کۆتایی بابەتی زمانی ئینگلیزی بەپێی بەشەکانتان و دوایی تەواوی ڕێکارەکانی هەڵسەنگاندن لە ڕێگەی ئەو گووگڵ کلاسڕوومانەوە بەدەستتان دەگات، و کۆدی کلاسڕوومەکان دەنێردرێت بۆ بەشەکان و نوێنەری بەشەکان تاوەکو خوێندکاران ئاگاداربکرێنەوە بۆ پەیوەندی Join کردن بە کلاسڕوومەکان. دوا وادە بۆ پەیوەندی کردن Join کردنی کلاسڕوومەکان ڕێکەوتی ١٦ی ٦ی ٢٠٢٠.

دەربارەی ئەوانەی عبوریان هەیە لە وانەی ئینگلیزی، ئەوا بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری پەرەپێدان و زمان سەرجەم ئەو خوێندکارانەی عبوریان هەیە لە وانەی ئینگلیزی ئاگادار دەکاتەوە پەیوەندی Join بکەن بە کلاسڕوومی تایبەت بە هەڵسەنگاندنی کۆتایی بابەتی زمانی ئینگلیزی و دوایی تەواوی ڕێکارەکانی هەڵسەنگاندن لە ڕێگەی ئەو گووگڵ کلاسڕوومەوە بەدەستتان دەگات، و کۆدی کلاسڕوومەکەش دەنێردرێت بۆ بەشەکانتان تاوەکو خوێندکاران ئاگاداربکرێنەوە بۆ پەیوەندی Join کردن بە کلاسڕوومەکەوە، بۆیە بە زووترین کات پەیوەندی بە بەشەکەتەوە بکە بۆ وەرگرتنی کۆدی کلاسڕوومەکە. دوا وادە بۆ پەیوەندی کردن Join کردنی کلاسڕوومەکان ڕێکەوتی ١٦ی ٦ی ٢٠٢٠.

بەڕێوەبەرایەتی سێنتەری پەرەپێدان و زمان
زانکۆی ڕاپەڕین