بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆی ڕاپەڕین ئاگاداری ئەو خوێندکارانە دەکاتەوە کە بەنیازی گواستنەوە یان دابەزاندن بۆ زانکۆمان، دەتوانن لەڕۆژی یەکشەممە (9 – 8 - 2020) ، تا هەفتەی یەکەمی مانگی نۆ، دەتوانن مامەڵەكانیان جێبەجێ بكەن،
بۆ ئەو مەبەستەش خوێندكاران دەتوانن رۆژانی ( یەکشەممە تا چوارشەممە) کاتژمێر (9ی پێشنیوەڕۆ بۆ 1ی پاشنیوەڕۆ)، سەردانی تۆماری کۆلێژەکانی زانکۆی راپەڕین بکەن بۆ ڕایکردنی کاروبارەکانیان، بە پێی ڕێنماییەکانی گواستنەوە و دابەزینی ساڵی (٢٠١٩-٢٠٢٠) ، کە هاوپێچی ئەم ئاگاداریە كراوە.
بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆی ڕاپەڕین
گرتە لەم بەستەرە بكە بۆ خوێندنەوەی مەرج و رێنماییەكانی گواستنەوەو دابەزین