یه‌کێتی زانکۆکانی ئۆڕاسیا ئاگاداریه‌کی بلاو کرده‌وه له ژێر ناوی (بیرۆکه ئازاده پێشنیار کراوه کانی تۆ) بۆ هه‌موو ئه‌و خویندکارانه‌ی ئه‌یانه‌وێت به‌شدار بن له‌م که‌مپینه‌دا و توێژینه‌وه‌ی خۆیان پێشکه‌ش بکه‌ن،شایه‌نی باسه له سه‌ره‌تای بڵاو کردنه‌وه‌ی ئاگاداریه‌که‌دا ته‌نها خوێندکاره فه‌له‌ستینیه کان ئاماده‌ی به‌شداری کردنیان ده‌ربڕی که ئه‌مه‌ش بووه جێیگای ڕێز و پێزانینی یه‌کێتییه‌که .
له‌به‌ر به نێو ده‌وڵه‌تی بوونی پێشبڕکێکه یه کێتییه‌که برایاریدا به درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی پێشبڕکێکه تا کۆتایی ساڵی 2013 ، ئاهه‌نگی به‌خشینی خه‌ڵاته‌کانیش له ئه‌سته‌نبۆڵ له مانگی ئازار 2014 به‌ڕێوه ده‌چێت.بابه‌ته ئاماده کراوه‌کانی خویندکاره فه‌له‌ستینیه‌کانیش ئه‌خرێنه ناو لیستی پێشبرکێ ی به‌شداربووان.
پێشبڕکێی (بیرۆکه ئازاده پێشنیار کراوه کانی تۆ) ئه‌و خوێند کارانه ئه گرێته‌وه که زانکۆ کانیان ئه‌ندامن له یه‌کێتی زانکۆکانی ئۆڕاسیا ، خوێندکارانی ئاره‌زوومه‌ند ده‌توانن بابه‌تی ئاماده‌کراوی خۆیان له 5 په‌ڕدا ئاماده بکه‌ن و تیایدا ڕونکردنه‌وه‌ی پێویست سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌کانیان و ڕاده‌ی کاریگه‌ری و سودمه‌ندبونیان له خۆبگرێت. دوای گه‌یشتنی ڕاپۆرته ئاماده‌کراوه‌کان لیژنه‌ی تایبه‌ت به هه‌ڵسه‌نگاندن له ئه‌سته‌مبوڵ کۆ ئه‌بێته‌وه له مانگی 1ی 2014 ، دواتر بڕیار له سه‌ر په‌سه‌ندکردنی ئه‌و بیرۆکانه ئه‌ده‌ن که شایه‌نی خه‌ڵات کردن بن.
دوای ئه‌نجامدانی هه‌لسه‌نگاندنه‌که لانی که‌م 10له باشترین بابه‌تی ئاماده‌کراو خه‌ڵاتی جۆراو جۆریان پێ ئه‌به‌خشرێت و خاوه‌نی بابه‌ته‌کانیش بانگهێشت ئه‌کرێن بۆ ئه‌سته‌نبوڵ بۆ ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌کانیان به شێوه‌یه‌کی تێر و ته‌سه‌ل گفتوگۆ بکرێن. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئه‌و 10 بابه‌تانه سپۆنسه‌ری ده‌کرێن له لایه‌ن ئه‌و به‌خشه‌رانه‌ی که سه‌رسام ئه‌بن به‌و به‌رنامانه وه‌ک به‌رنامه‌ی توێژینه‌وه‌ی پێشکه‌وتوو. له‌هه‌مانکاتدا خوێنکاره به‌خشراوه‌کان ئه‌توانن سودمه‌ند بن که به‌شێوه‌یه‌کی بێ به‌رامبه‌ر ماسته‌ر یان دکتۆرا بخوێنن له‌و بوارانه‌ی که بابه‌ته‌کانیان پێشکه‌ش کردووه له و زانکۆیانه‌ی که ئه‌ندامن له یه‌کێتی زانکۆکانی ئۆڕاسیا.
بۆیه داوا له‌و زانکۆیانه ئه‌که‌ین که ئه‌ندامی یه‌کێتییه‌که‌مانن ئاگاداری خوێندکاره‌کانیان بکه‌نه‌وه که بابه‌ته‌کانیان ئاماده بکه‌ن و هه‌ڵسه‌نگاندنیکی سه‌ره‌تایی بۆ بابه‌ته‌کانیان بکه‌ن دواتر بۆمان بنێرن بۆ ئه‌وه‌ی له لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌ت هه‌ڵسه‌نگاندنی کۆتایی یان بۆ ئه‌نجام بدرێت
شیاوی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه که خوێندکاره‌کان ده‌توانن به ئاره‌زووی خۆیان هه‌ر بابه‌تێک هه‌لبژێرن به‌مه‌رجێک بابه‌ته‌کان په‌یوه‌ندی داربن به کێشه ناوچه‌ییه‌کانی ئۆڕاسیا به شێوه‌یه‌کی گشتی یان ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ی که خوێندکاره‌کانیان لێوه هاتوون به شێوه‌یه‌کی تایبه‌ت.
سه‌رنج: زانکۆی ڕاپه‌ڕین ئه‌ندامه له یه‌کێتی زانکۆکانی ئۆڕاسیا .