بە پێی ڕێنمایی ژمارە (٢) ساڵی ٢٠٢٠ی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەو خوێندکارانەی لە خوارەوە ناویان هاتووە، کە لە خوێندنی ماستەر لە بیرکاری وەرنەگیراون بە هۆی بەدەست نەهێنانی نمرەی پێویست لە تاقیکردنەوەی توانستی زانستی، دەتوانن بەمەبەستی بەرزکردنەوەی نمرەکانیان، تاقیکردنەوەی زارەکی ئەنجام بدەن
بۆ ئەم مەبەستە پێویستە خوازیاران:
١. لە ڕۆژانی ( ١ شەممە و ٢ شەممە ی داهاتوو) سەردانی بەڕێوەبەرایەتی یاسایی زانکۆ بکەن بۆ پێشکەشکردنی بەڵێننامەی یاسایی بەمەبەستی دەربڕێنی ڕەزامەندی بەشێوازی پارالێڵ لەکاتی وەرگرتندا.
٢. تا ڕۆژی ٣ شەممە( ٨-٩-٢٠٢٠) سەردانی بەشی ماتماتیکی کۆلێژ بکەن بەمەبەستی پێشکەشکردنی داواکاری (بەڵێننامەکەی لەگەڵ هاوپێچ کرابێت) بۆ بەشداربوون لەتاقیکردنەوەکە.
تێبینی: تاقیکردنەوەی زارەکی لە ڕێکەوتی ١٤/ ٩ / ٢٠٢٠ کاتژمێر (١٠) لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت ئەنجام دەدرێ.
ناوی ئەو پێشکەشکارانەی مافی بەشداریان هەیە:
1. حسن علی احمد
2. هاوار محمود باپیر
3. علی أبوبكر أمین
4. هژار علی سعید علی
5. بەشدار پیرۆت كریم
6. كارۆخ اوتمان رسوڵ
7. ئازاد اسماعیل سعید
8. أومێد رسوڵ إلیاس
