University of Raparin Logo

ئیشپێكردن و چاككردنەوەی ئامێرە كارەبایی و میكانیكییەكان

ئاگاداری لەبواری ئیشپێكردن و چاككردنەوەی ئامێرە كارەبایی و میكانیكییەكان
سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین / بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی ئەو كۆمپانیاو بەڵێندەرانەی كە پسپۆڕیان هەیە لە لەبواری ئیشپێكردن و چاككردنەوەی ئامێرە كارەبایی و میكانیكییەكاندا ئاگادار دەكاتەوە كەوا هەڵدەستیت بە بەكرێدانی كاری  (ئیشپێكردن و چاككردنەوەی ئامێرە كارەبایی و میكانیكییەكانی بەشی ناوخۆیی زانكۆمان لە ڕانیە و قەڵادزێ‌) هەر بەڕێزێك ئارەزووی بەشداری كردنی هەیە با لە ڕۆژانی ٢٤/ ٨ / ٢٠١٤ تا ٢/ ٩ / ٢٠١٤ سەردانی سەرۆكایەتی  زانكۆی ڕاپەڕین/ بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی  بكات بۆ وەرگرتنی مەرجەکان .
تێبینی /
١. ماوەی كاركردنی تەنها بۆ ساڵی خویندنی ٢٠١٤ – ٢٠١٥ دەبێت كە لە ڕۆژی دەست بەكاربوونەوە تا ٣٠ / ٦ / ٢٠١٥ دەبێت.
٢. كرێی بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگادارییە دەكەوێتە ئەستۆی ئەو كەسەی كە كارەكە وەردەگرێت.
٣. لەگەڵ گەڕاندنەوەی خستنەڕوو (عرض) پێویستە بەڵێندەر بڕی (1,000,000) یەك ملیۆن دینار بە شێوەی نەختینە وەك بارمتەی سەرەتایی، وێنەیەك لە مۆڵەتی فەرمی كاركردنی كۆمپانیا، ئەستۆپاكی باجی دەرامەت بۆ ئەمساڵ كە قەرزدار نیە كە لەكۆمپانیاكانی ناو هەرێم دەرچووبێت، وێنەیەك لە كارە ئەنجامدراوەكانی كۆمپانیا لەگەڵ خۆیدا بهێنێت.
٤.دوا كات بۆ گەڕانەوی خستنەڕووەكان (عرض)  رۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی (3/ 9 / ٢٠١٤) كاتژمێر ١١ی سەر لەبەیانی دەبێت لە بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی، وە لە هەمان ڕۆژدا كاتژمێر 11:30 ی سەرلەبەیانی خستنەڕووەكان دەكرێنەوە ، لە بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی.