University of Raparin Logo

بەشی زمانی ئینگلیزی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت پێویستی بە ھاریکاری مامۆستایە

بەشی زمانی ئینگلیزی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت پێویستی بە ھاریکاری مامۆستایە

بۆ ساڵ خوێندنی (٢٠٢٠-٢٠٢١)، بەشی زمانی ئینگلیزی لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی ڕاپەڕین پێویستی بە (٨) هاریكاری مامۆستایە لەھەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زمانی ئینگلیزی، کە وەک ھاریکاری مامۆستا بە شێوەی وانەبێژ كاربكەن.
ئارەزوومەندانی خۆشەویست ئاگاداردەکەینەوە، ھەر بەڕێزێک مەبەستیەتی بەو شێوەیە کاربکات، وێنەیەک لە بڕوانامەکەی و سەربوردەی کەسی خۆی (CV) بەشێوەی (pdf) ، کە تەواوی زانیاریە پێویستەکانی تێدابێت، بۆ ئیمەیڵی بەشی ناوبراو، کە لەخوارەوە داندراوە بنێرن.
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.