University of Raparin Logo

بانگەواز (بۆ پاککردنەوەی بینایی تازەی فەکەڵتی زانستە مرۆڤایەتیەکان و پەروەردەی بنەڕەتی لە ڕانیە )

کەمگیری گشتی نهێنی

بانگەواز (بۆ پاککردنەوەی بینایی تازەی فەکەڵتی زانستە مرۆڤایەتیەکان و پەروەردەی بنەڕەتی لە ڕانیە ) بۆ جاری دووەم

 سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین / بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی / هۆبەی گرێبەستە گشتیەکان ئاگاداری کۆمپانیا و بەڵێندەری ناوخۆ و بیانی دەکاتەوە کە تەندەری ناوبراوی سەرەوە هەیە بۆ جێبەجێکردن ،

هەر بەڵێندەرێک ئارەزووی بەشداریکردنی هەیە ئەتوانێ سەردانی بەڕێوەبەرایەتی دارایی لە سەرۆکایەتی زانکۆمان بکات ، بەمەبەستی کڕینی تەندەر بەرامبەر بڕی (١٥٠٠٠) پازدە هەزار دیناری عێراقی کە ناگەڕێتەوە بۆ خاوەنەکەی و کرێی بڵاوکردنەوەی ئەو ئاگاداریە دەکەوێتە ئەستۆی براوەی تەندەر .

١ / ماوەی بڕینی تەندەر لە ڕۆژی ٢٤ / ١٢ / ٢٠١٣ دەستپێدەکات تا بەرواری ٧ / ١ / ٢٠١٤ کۆتایی دەوام .

٢ / دوا کات بۆ گەڕانەوەی تەندەر ڕۆژی ٨ / ١ / ٢٠١٤ کاتژمێر (١١) ی پێش نیوەڕۆ هیچ تەندەرێ دوای ئەو بەروارە وەرناگیرێ و صندوقی تەندەر دادەخرێت ، هەمان بەروار (١١.٣٠) پێش نیوەڕۆ تەندەرەکان دەکرێنەوە و ئاشکرا دەکرێن بە ئامادەبوونی نوێنەری کۆمپانیاکان ، وە تەندەرەکان دەبێت بەگەرێندرێنەوە بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی / هۆبەی گرێبەستە گشتیەکان .

٣ / هەر یەک لەو بەروارانە بەر پشوی فەرمی کەوت ، کارەکە دەکەوێتە دوای ئەو ڕۆژە .

مەرجەکانی بەشداریکردن

١ / کۆمپانیا یایبەتمەند بێت بە پاککردنەوەی شوێنە گشتیەکان و پێناسەی (یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان ) لە کاتی داواکردنی تەندەردا بهێنێت .

٢ / هێنانی بارمتەی سەرەتایی بە بڕی (١،٥٠٠،٠٠٠) یەک ملیۆن و پێنج سەد هەزار دیناری عێراقی بە چەکی پەسەندکراو یان (خطاب ضمان ) لە کاتی گەرانەوەی تەندەردا .

٣ / زانکۆمان پابەند نیە بە کەمترین نرخ .

٤ / ئەو کۆمپانیا و بەڵێندەرەی لە دەرەوەی هەرێمن پشتگیری تۆماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی هەبێت .

٥ / ماوە بەسەرچوون تەندەر (٩٠) ڕۆژە لە بەرواری کردنەوەی تەندەرەوە .