پشتبەست بەیاسای فرۆشتن و بەكرێدانی موڵكی دەوڵەت ژمارە (32)ی ساڵی (1986/ ماددە نۆیەم)، و بەو دەسەڵاتەی لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بەنوسراویان ژمارە (3333) لەرۆژی (25/2/2018) دراوە بە بەڕێز سەرۆكی زانكۆ، سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین- بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی - هۆبەی گرێبەستە گشتییەكان، ئاگاداری گشت ئارەزوومەندێك دەكاتەوە كە زانكۆمان هەڵدەستێت بە بەكرێدانی زەوی زانكۆ لە كەمپەسی ڕانیە بەمەبەستی بەكارهێنان بۆ چاندن لەڕێگەی زیادكردنی ئاشكرا.
هەر كەسێك ئارەزووی بەشداریكردنی هەیە دەتوانێت سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆ - بەرێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی - هۆبەی گرێبەستە گشتییەكان بكات بەمەبەستی وەرگرتنی وێنەیەك لەمەرج و ڕێنماییەكان بەرامبەر (15,000) پانزە هەزار دیناری عێراقی كە ناگەڕێتەوە بۆ خاوەنەكەی و كرێی بڵاوكردنەوەی و سەرجەم خەرجییەكانی دەكەوێتە ئەستۆی براوەی كێبركێ بەم شێوەیەی خوارەوە:
1- زەوی زانكۆ لە كەمپەسی ڕانیە (196) سەدو نەوەدو شەش دونمە كە دەكەوێتە ناو كەمپەسی زانكۆ بەشی ڕۆژئاوای.
2- ماوەی بردنی مەرج و ڕێنمایی لە رۆژی 11/10/2020 دەستپێدەكات تاوەكو رۆژی 25-10-2020.
3- ڕۆژی دەستپێكردنی زیادكردن لە ڕۆژی دوو شەممە 26/10/2020 كاتژمێر (10)ی سەرلەبەیانی دەستپێدەكات.
4- شوێنی زیادكردن لە سەرۆكایەتی زانكۆمان - بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی - هۆبەی گرێبەستە گشتییەكان دەبێت كە دەكەوێتە نهۆمی زەمینیەوە.
5- ئەو كەسەی زیادكردنەكەی بۆ دەردەچێت دوای پەسەندكردن و سپاردنی كارەكە پێی، تەواوی كرێی ساڵانە رادەست دەكات و واژۆی گرێبەست دەكات لە ماوەی (7) رۆژدا، بەپێچەوانەوە بەپاشەگەزبۆوە هەژماردەكرێت.
6- بەشداربوو پێویستە عێراقی بێت و وێنەیەك لە (ڕەگەزنامەی عێراقی، ناسنامەی باری كەسی) لەگەڵ خۆیدا بێنێت
7- پێویستە بەشداربوو بەر لە دەستپێكردنی زیادكردنەكە بڕی (3.332.000) سێ ملیۆن و سێ سەدو سی و دوو هەزار دینار وەكو بارمتەی سەرەتایی بۆ زەوی كەمپەسی ڕانیە لە بەڕێوەبەرایەتی دارایی لە زانكۆمان دابنێت.
8- پێویستە تا ڕۆژێك بەر لەدەسپێكردنی زیادكردن سەردانی بەرێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی بكات بەمەبەستی وەرگرتنی لارینەبوونی بەشداریكردن.
9- ئەگەر ڕۆژی زیادكردن كەوتە بەر پشوی فەڕمی، ڕۆژی دوای پشوو مزایەدەكە دەكرێت.
10- بۆ هەر پرسیارێك لە ڕێگەی ئیمەیلی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاساییەوە دەبێت بەم ناونیشانە(ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.).