University of Raparin Logo

بانگەواز بۆ فرۆشتنی کەلوپەلی لەکار کەوتوو

سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین هەڵدەستێت بە فرۆشتنی کۆمەڵێك کەلوپەلی لەکار کەوتوو بەشێوەی زیادکردنی ئاشکرا بەپێی یاسایی فرۆشتن و بەکرێدانی ماڵی دەوڵەت ژمارە (٣٢) ی ساڵی ١٩٨٦ ی هەموارکراو ، هەرکەسێک ئارەزووی بەشداریکردنی هەیە ڕۆژی سێ شەممە (٢١/ ٧ / ٢٠١٤ ) کاتژمێر ١١ ی پێش نیوەڕۆ لە بەڕێوەبەڕایەتی کاروباری یاسایی زانکۆ ئامادەبێت و لە ٢٠% نرخی خەمڵێنراو بهێنێت ، وە هەر کەسێک زیادکردنەکەی بۆ دەرچوو لە ماوەی هەفتەیەکدا کەلوپەلەکان لە زانکۆ بگوازێتەوە .

تێبینی /

١/ کرێی بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگادارییە ئەکەوێتە ئەستۆی ئەو کەسەی زیادکردنەکەی بۆ دەردەچێت .
٢/ ئەم زیادکردنە بۆ جاری دووەمە .

  بۆ زانیاری زیاتر سەردانی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی بکەن .