لە ڕۆژی دوو شەممە ١٢-١٠-٢٠٢٠ مەڵبەندی ڕاوێژکاری زانکۆی ڕاپەڕین بە سەرپەرشتی فەرمانگەی یاریدەرێتی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران، وەک لیژنەیەکی شارەزا و تایبەت بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی وەرگرتنی خوێندکاران لە ( زانکۆ لاین، پاڕاڵێڵ، ئێواران) ئامادەیە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕم بێ بەرامبەر، دەرچوانی ئامادەیی دەتوانن لە ڕۆژانی دەوامدا سەردانمان بکەن وەکو تاکە سەنتەری حکومی بۆ ڕاوێژ و ھاوکاریکردن لە شێوازی پرکردنەوەی فۆرم لە کاتژمێر ٩ بەیانی تاوەکو ١ پاشنیوەڕۆ . پێویستە خوێندکار : ١- کارتی تاقیکردنەوەی پۆلی ١٢ ی پێبێت. ٢- ڕێبەری وەرگرتنی خوێندکاران بە وردی بخوێنێتەوە کە لە سایتی زانکۆمان بڵاو دەکرێتەوە. ٣- لە ماڵەوە (٥٠) بەش دیاری بکات و لەسەر کاغەز بینوسێت و لەگەڵ خۆیدا بیهێنێت. ناونیشان: ١- کەمپەسی زانکۆی ڕاپەڕین ،بینایی سەرۆکایەتی زانکۆ نهۆمی خوارەوە. ٢- کەمپەسی قەڵادزە، کۆلێژی پەروەردە ، قەڵادزە ، نهۆمی سێ یەم ، تاقیگەی کۆمپیوتەر. مەڵبەندی ڕاوێژکاری وەرگرتن زانکۆی ڕاپەڕین
