University of Raparin Logo

زانكۆی راپەڕین، هەلی تەنسیبكردن رادەگەیەنێت

سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین، هەلی تەنسیبکردنی ئەو پسپۆڕییانەی، کە زانکۆی راپەڕین، پێویستی پێیەتی بۆ کۆلێژەکانی (پەروەردەو پەروەردەی بنەڕەت)، رادەگەیەنێت.

پێویستە خوازیار ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدابێت:

1. داواكار پێویستە هەڵگری بڕوانامەی ماستەر یان دكتۆرا بێت.
2. داواکار پێویستە پسپۆڕییەکەی (دەرونزانی، زمانی ئینگلیزی و زانستە پڕاکتیکییە بنچینەییەکان)بێت، هەروەها تواناو شارەزاییەکەی لە لایەن بەشی پەیوەندیدار هەڵسەنگاندنی بۆ کرابێت و پسپۆڕییەکەی یان وانەی پسپۆڕییەکەی لەو بەشەدا هەبێت، کە داوای تەنسیبی بۆ دەکات.
3. هەڵگرانی بڕوانامەی دکتۆرا لەو پسپۆڕییانەی کە لە بواری پەروەردەو پەروەردەی بنەڕەت هەیە، ئەنجومەنی زانکۆ پشتگیریان بکات دوای هەڵسەنگاندنی لە لایەن بەشی پەیوەندیدار.
4. هەر کەسێک، کە کارێکی گرنگ و نایابی بۆ زانکۆ ئەنجامدابێت، و هەڵگری بڕوانامەی ماستەر یان دكتۆرابێت، و کارەکانی بە دۆکیۆمێنت بسەلمێنێت، ئەگەر لەپسپۆڕییە ئاماژە پێكراوەكانیشدا نەبێت، سەرۆكایەتی زانكۆی پشتیوانی دەكات.

هەركەسێك خوازیارە دەتوانێت سی ڤی بۆ ئەم ئیمەیڵە بنێرێت:
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.