University of Raparin Logo

زیادكردنی ئاشكرا بۆ بەكرێدانی زەوی زانكۆ بە مەبەستی چاندن لەكەمپەسی ڕانیە

پشت بەست بەیاسای فرۆشتن و بەكرێدانی موڵكی دەوڵەت ژمارە (32)ی ساڵی (1986/ ماددە نۆیەم)، و بەو دەسەڵاتەی لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بە نوسراویان ژمارە (3333) لە (25/2/2018) دراوە بە سەرۆكی زانكۆ، سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین- بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی- هۆبەی گرێبەستە گشتییەكان، ئاگاداری گشت ئارەزومەندێك دەكاتەوە كە زانكۆمان هەڵدەستێت بە بەكرێدانی زەوی زانكۆ لە كەمپەسی ڕانیە بە مەبەستی بەكارهێنان بۆ چاندن لەڕێگەی زیادكردنی ئاشكرا.

هەر كەسێك ئارەزووی بەشداریكردنی هەیە دەتوانێت سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆ-بەرێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی-هۆبەی گرێبەستە گشتییەكان بكات بەمەبەستی وەرگرتنی وێنەیەك لەمەرج و ڕێنماییەكان بەرامبەر (15,000) پانزە هەزار دیناری عێراقی كە ناگەرێتەوە بۆ خاوەنەكەی و كرێی بڵاوكردنەوەی و سەرجەم خەرجییەكانی دەكەوێتە ئەستۆی براوەی كێبركێ‌ بەم شێوەیەی خوارەوە:
1- زەوی زانكۆ لە كەمپەسی ڕانیە (196) سەدو نەوەدو شەش دونمە كە دەكەوێتە ناو كەمپەسی زانكۆ بەشی ڕۆژئاوای.
2- ماوەی بردنی مەرج و ڕێنمایی لە بەرواری 4/11/2020 دەستپێدەكات تا بەرورواری 18-11-2020.
3- ڕۆژی دەستپێكردنی زیادكردن لە ڕۆژی ( پێنج شەممە) بەرواری 19/11/2020 كاتژمێر (10)ی سەرلەبەیانی دەستپێدەكات.
4- شوێنی زیادكردن لە سەرۆكایەتی زانكۆمان/بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/ هۆبەی گرێبەستە گشتی یەكان دەبێت كە دەكەوێتە نهۆمی زەمینیەوە.
5- ئەو كەسەی زیادكردنەكەی بۆ دەردەچێت دوای پەسەندكردن و سپاردنی كارەكە پێی، تەواوی كرێی ساڵانە تسلیم دەكات و واژۆی گرێبەست دەكات لە ماوەی (7) رۆژدا، بەپێچەوانەوە بەپاشەگەزبۆوە هەژماردەكرێت.
6- بەشدار بوو پێویستە عێراقی بێت و وێنەیەك لە (ڕەگەزنامەی عێراقی، ناسنامەی باری كەسی) لەگەڵ خۆیدا بێنێت.
7- پێویستە بەشداربوو بەر لە دەستپێكردنی زیادكردنەكە بڕی (3.332.000) سێ ملیۆن و سێ سەد وسی ودوو هەزار دینار وەكوبارمتەی سەرەتایی بۆ زەوی كەمپەسی ڕانیە لە بەڕێوەبەرایەتی دارایی لە زانكۆمان دابنێت.
8- پێویستە تا ڕۆژێك بەر لە دەسپێكردنی زیادكردن سەردانی بەرێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی بكات بە مەبەستی وەرگرتنی لارینەبوونی بەشداریكردن.
9- ئەگەر ڕۆژی زیادكردن كەوتە بەر پشوی فەرمی، ڕۆژی دوای پشوو مزایەدەكە دەكرێت.
10- بۆ هەر پرسیارێك لە ڕێگەی ئیمەیلی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاساییەوە دەبێت بەم ناونیشانە(ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.).