بەمەبەستى پێدانى دەرفەتى زیاتر بۆ پەسەندکردنى ئۆفەرى زانکۆکانیان، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى/ فەرمانگەى پەیوەندییە رۆشنبیرییەکان/ بەڕێوەبەرایەتى یەکسانکردنى بڕوانامەکان، بۆ ماوەى یەک هەفتە لە (٢٠٢٠/١١/٥) تاکو (٢٠٢٠/١١/١٢) دەرفەت دەدرێت بۆ پەسەند (مۆر)کردنى ئۆفەرى زانکۆکانى دەرەوە لە بەڕێوەبەرایەتى یەکسانکردنى بڕوانامەکان، بەمەرجێک ئۆفەرەکە لە ساڵى (٢٠٢٠)و پێش ڕێکەوتى (٢٠٢٠/١١/١) واتە پێش ڕاگەیاندنى لیستى نوێى زانکۆکان و بەپێى ڕێنماییەکان وەرگیرابێت، لەدواى ئەو ڕێکەوتەى سەرەوە ئۆفەر و قبوڵەکانى کۆن مۆر ناکرێت.
هەر لە ئاگەدارییەکەدا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایدەگەیەنێت پێویستە خوێندنەکە لە سمستەرى یەکەمى ساڵى ئەکادیمى (٢٠٢٠-٢٠٢١) دەستپێبکات.
هەروەها پێویستیشە پێشکەشکار بە دۆکیۆمێنت بیسەلمێنێت کە ئۆفەرەکەى لە ساڵى (٢٠٢٠)و پێش ڕێکەوتى (٢٠٢٠/١١/١) وەرگرتوە، وەکو (ئیمێڵ، وەتس ئەپ، ڤایبر).
وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى
٢٠٢٠/١١/٥