University of Raparin Logo

دەوامی خوێندكارانی قۆناغی یەكەم دەستپێدەكات

سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین، ئاگاداری سەرجەم خوێندكارانی قۆناغی یەكەمی زانكۆی راپەڕین لەسەرجەم بەش و كۆلێژەكان دەكاتەوە، كە رۆژی شەممەی داهاتوو (21 – 11 – 2020) دەوامی خوێندن لەسەرجەم بەشەكان دەستپێدەكات.

هەروەكچۆن بەپێی ساڵنامەی خوێندن لەزانكۆی راپەڕین، رۆژی (14 – 11 – 2020) یەكەم رۆژی دەوامی خوێندنی قۆناغی یەكەم بووەو لەهەندێك لەبەشەكان دەوام دەستیپێكردووە، بەڵام لەبەر بەردەوامی پڕۆسەی وەرگرتنی خوێندكاران و دابەشكردنی بەشە ناوخۆییەكان بەسەر خوێندكارانی دەرەوەی شاردا، بەشێوەیەكی فەڕمی رۆژی شەممەی داهاتوو دەوام لەسەرجەم بەشەكان دەستپێدەكات، و پێویستە خوێندكاران ئامادەبن لەهۆڵەكانی خوێندن و دەست بكەن بەوانە خوێندن و رەچاوی رێنماییە تەندروستییە خۆپارێزییەكانیش بكەن، بەتایبەت پۆشینی ماسك كە ئیجبارییەو بەبێ ماسك خوێندكاران ناكرێنە هۆڵەكانی خوێندن و بەنەهاتوو هەژمار دەكرێن.

سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین