University of Raparin Logo

راگەێندراوى ئەنجومەنى زانکۆى ڕاپەڕین

بە هۆى ئەو بارودۆخە نا هەموارەى، کە دروست بووە وە لە پیناو پاراستنى گیانى(مامۆستایان و خوێندکارانى زانکۆمان)، دواى ئەوەى ئەنجومەنى زانکۆ لەڕێگەى ئۆنلاینەوە کۆبوونەوى نائاسایی تایبەت بە دەستپێکردنەوەى شێوازى خوێندنى ئەنجامدا، دواى تاووتوێکردنى بابەتە کە و ئەنجامدانى گفتوگۆى چڕ لەو بارەیەوە، گەیشتە ئەم بڕیارانەى لاى خوارەوە :

1. دەوامى خوێندنى بە کالۆریۆس لە( بەیانیان و ئێواران) لە سەرجەم بەشەکانى زانکۆمان، لە ڕۆژى یەک شەممە، ڕیکەوتى(١٣-١٢-٢٠٢٠)ەوە لە ناو کەمپەس ڕادەگیرێت و دەبێتە ئۆنلاین و ئەلیکترۆنى ، تا ئەو کاتەى جارێکى تر ئەنجومەنى زانکۆ کۆبوونەوەى لەبارەوە دەکات و ڕێکەوتى دەستپێکردنەوەى لەناو کەمپەس دیاریدەکات، هەروەها ڕۆژێک بەر لە دەستپێکردنەوەى خوێندنى ناو کەمپەس خوێندکاران ئاگادار دەکرێنەوە.
2. سەبارەت بە خوێندنى باڵا(دکتۆرا، ماستەرو دیبلۆمى باڵا)، ئەنجومەنى کۆلێژەکان شێوازى خویندنیان دیاری دەکەن.
3. دەربارەى ڕێکەوتى تاقیکردنەوەکان، کە پێشتر دیاریکراون و ڕۆژى ئەنجامدانیان دەکەوێتە ئەو ماوەیە، ئەوا بۆ ئەو کاتە دوا دەخرێن، کە خوێندنى ناو کەمپەس دەست پێدەکاتەوە.
4. ڕاگرتنى دەوام تەنها تایبەتە بە پڕۆسەى خوێندن و ستافى کارگێڕى بەردەوام دەبێت لە پێشکەشکردنى خزمەتەکانى. ئەنجومەنى زانکۆىڕاپەڕین
(١١-١٢-٢٠٢٠)