سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین، بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی، هۆبەی گرێبەستە گشتیەكان ئاگاداری كۆمپانیای (ناوخۆ، بیانی) دەكاتەوە كە خاوەن مۆڵەتی كاركردنن لەبواری پاكردنەوە كە تەندەری ناوبراوی سەرەوە هەیە بۆ جێبەجێكردن، هەر لایەنێك ئارەزووی بەشداریكردنی هەیە دەتوانێت سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆمان، بەرێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی لەنهۆمی زەمینی بكات بەمەبەستی وەرگرتنی زانیاری لەسەر كاری ناوبراو، و بەمەبەستی وەرگرتنی وێنەیەك لەتەندەرو مەرج و ڕێنماییەكان بەرامبەر بڕی (250.000) دوو سەد وپەنجا هەزار دیناری عێراقی كە ناگەڕێتەوە بۆ خاوەنەكەی و كرێی بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگاداریە و سەرجەم خەرجیەكانی تری تەندەر دەكەوێتە ئەستۆی براوەی تەندەر.
1- ماوەی بردنی تەندەر لە ڕۆژی دو شەممە (1/3/2021) دەستپێدەكات تا ڕۆژی سێ شەممە (16/3/2021) كۆتایی دەوام .
2- دوا رۆژ بۆ گەڕاندنەوەی تەندەركە بریتی یە لەڕۆژی چوار شەممە (17/3/2021) كە دەگەڕێنرێتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی، هۆبەی گرێبەستە گشتیەكان، كاتژمێر (10:30)ی سەرلەبەیانی دەبێت، هیچ تەندەرێ دوای ئەو بەروارە وەرناگیرێ و صندوقی تەندەر دادەخرێت، و لەهەمان كاتدا صندوق دەكرێتەوەو ئاشكرا دەكرێت بەئامادەبونی نوێنەری بەشداربوان .
3- ماوەی كاركردنی تەندەرەكان بریتیە لە (90) ڕۆژ كە لە ڕۆژی كردنەوەی تەندەر دەست پێدەكات.
4- ماوەی جێبەجێكردنی پڕۆژە لەبەرواری دەستبەكاربونەوە تا (12) مانگ دەبێت.
5- مەرجەكانی بەشداریكردن :
أ- پێوستە بەشداربو كۆمپانیای تایبەتمەند بێت لەبواری پاكردنەوە.
ب- پێویستە كۆمپانیا سەرمایەكەی لە (25.000.000) بیست و پێنچ ملیۆن دینار كەمتر نەبێت.
ت- پێویستە كۆمپانیا پشتگیری ئەستۆ پاكی بەڕێوەبەرایەتی باجی دەرامەتی كۆمپانیاكان بۆ ساڵی(2020) بهێنێت.
پ- پێویستە كۆمپانیا ئەستۆپاكی بەڕێوەبەرایەتی باجی دەرامەتی ڕاپەڕین بهێنێت و بەسەر نەچوبێت.
ج- پێویستە كۆمپانیا پشتگیری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان بۆ ساڵی (2020) بهێنێت، و سەرجەم پەڕاوەكانی كۆمپانیا پەسند (تصدیق) كراوبن لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆماری كۆمپانیاكان وەكو بڕوانامەی دەمەزراندنی كۆمپانیا، گرێبەستی بەڕێوەبەری ڕێگە پێدراو ... هتد.
ح- پێویستە كۆمپانیا ئەستۆپاكی بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری كرێكارنی بۆ ساڵی (2020) هەبێت.
خ- دانانی بارمتەی سەرەتایی بە گوژمەی (9.600.000) نۆ ملیۆن و شەست سەد هەزار دینار لە بەڕێوەبەرایەتی دارایی زانكۆمان بەشێوەی نەختینە یان چەكی ڕاستێندراو، دوای بە ئەنجام گەیاندنی ڕێكارەكانی تەندەركردن ئەم بارمتەیە دەگڕێندرێتەوە بۆ خاوەنەكە ئەگەر هیچ پابەندیەكی نەكەوێتە ئەستۆ.
د- زانكۆمان پابەند نیە بە كەمترین نرخ.
ژ- هەریەك لەو بەروارانە بەر پشوی فەرمی كەوت، كارەكە بۆ ڕۆژی دوای پشو دوا دەخرێت.
ر- بۆ وەرگرتنی زانیاری لەرێگەی سایتی زانكۆوە دەبێت(www.uor.edu.krd) وە بۆ هەر پرسیارێك لە ڕێگەی ئیمەیلی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاساییەوە دەبێت بەم ناونیشانە (ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.).