سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین، بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی، هۆبەی گرێبەستە گشتیەكان ئاگاداری كۆمپانیای (ناوخۆ، بیانی)یەكان دەكاتەوە كە خاوەن مۆڵەتی كاركردنن لەم بوارە كە تەندەری ناوبراوی سەرەوە هەیە بۆ جێبەجێكردن، هەر لایەنێك ئارەزوی بەشداریكردنی هەیە دەتوانێت سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆمان، بەرێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی لەنهۆمی زەمینی بكات بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری لەسەر كاری ناوبراو، و وەرگرتنی وێنەیەك لە تەندەرو مەرج و ڕێنماییەكان بەرامبەر بڕی (150.000) سەدو پەنجا هەزار دیناری عێراقی كە ناگەڕێتەوە بۆ خاوەنەكەی و كرێی بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگاداریە دەكەوێتە ئەستۆی براوەی تەندەر.
1- ماوەی بردنی تەندەر لە ڕۆژی دو شەممە (1/3/2021) دەستپێدەكات تا ڕۆژی سێ شەممە (16/3/2021) كۆتایی دەوام .
2- دوا رۆژ بۆ گەڕاندنەوەی تەندەركە بریتیە لەڕۆژی چوار شەممە (17/3/2021) كە دەگەڕێنرێتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی، هۆبەی گرێبەستە گشتیەكان، كاتژمێر (9:30)ی سەرلەبەیانی دەبێت، هیچ تەندەرێك دوای ئەو رۆژە وەرناگیرێت و صندوقی تەندەر دادەخرێت، و لەهەمان كاتدا صندوق دەكرێتەوەو ئاشكرا دەكرێت بەئامادەبونی نوێنەری بەشداربوان .
مەرجەكانی بەشداریكردن :
1- پێوستە بەشداربو كۆمپانیای تایبەتمەند بێت یان مۆڵەتی كاركردنی لەمبارەوە هەبێت، لەكاتی داواكردنی تەندەر وێنەیەك لە (مۆڵەتی كاركردن) لەگەڵ خۆی بێنێت.
2- دانانی بارمتەی سەرەتایی بە گوژمەی (3.000.000) سێ ملیۆن دینار لە بەڕێوەبەرایەتی دارایی زانكۆمان بەشێوەی نەختینە یان چەكی ڕاستێندراو، دوای بە ئەنجام گەیاندنی ڕێكارەكانی تەندەركردن ئەم بارمتەیە دەگڕێندرێتەوە بۆ خاوەنەكە ئەگەر هیچ پابەندیەكی نەكەوێتە ئەستۆ.
-1 پێویستە كۆمپانیا پشتگیری ئەستۆپاكی بەڕێوەبەرایەتی باجی دەرامەتی كۆمپانیاكان بۆ ساڵی(2020) بهێنێت.
-2 پێویستە كۆمپانیا ئەستۆپاكی بەڕێوەبەرایەتی باجی دەرامەتی ڕاپەڕین بهێنێت و بەسەر نەچوبێت.
-3 پێویستە كۆمپانیا ئەستۆپاكی بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری كرێكارنی بۆ ساڵی (2020) هەبێت.
-4 پێویستە كۆمپانیا پشتگیری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان بۆ ساڵی (2020) بهێنێت، و سەرجەم پەڕاوەكانی كۆمپانیا پەسند (تصدیق) كراوبن لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆماری كۆمپانیاكان وەكو بڕوانامەی دەمەزراندنی كۆمپانیا، گرێبەستی بەڕێوەبەری ڕێگە پێدراو ... هتد.
-5 زانكۆمان پابەند نیە بەكەمترین نرخ.
-6 ماوەی بەسەرچونی تەندەر (العطاو) (90) ڕۆژە لەبەرواری كردنەوەی تەندەرەوە.
-7 هەریەك لەو بەروارانە بەر پشوی فەرمی كەوت، كارەكە بۆ ڕۆژی دوای پشو دوا دەخرێت.
-8 بۆ وەرگرتنی زانیاری لەرێگەی سایتی زانكۆوە دەبێت(www.uor.edu.krd) وە بۆ هەر پرسیارێك لە ڕێگەی ئیمەیلی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاساییەوە دەبێت بەم ناونیشانە (ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.).