1.سەرجەم خوێندکارانی قۆناغی چوارەمی زانکۆ ئاگاداردەکەینەوە، کتێبخانەی ناوەندی زانکۆمان لە ماوەی پشوی بەهارەدا کراوە دەبێت لە ڕۆژانی یەک شەممە تاکو پێنج شەممە، لە کاتژمێر یەکی دوانیوەڕۆ تاکو پێنجی ئێوارە، لە پێناو دەستکەوتنی سەرچاوەی زانستی بۆ تەواوکردنی توێژینەوەکانیان.
2. هەر خوێندکارێک سەردانی کتێبخانە دەکات پێویستە ڕێکارەکانی خۆپارێزی پەیڕەوبکات و دەمامک ببەستێت.
3. ئەو خوێندکارانەی لەماوەی یاسایی کتێبەکانیان نەگەڕاندوتەوە، لەماوەی سێ ڕۆژدا بیانگەڕێننەوە، بۆ ئەوەی خوێندکارانی تر لەو سەرچاوانە سودمەندبن، بەپێچەوانەوە مامەڵەی یاساییان لەگەڵدا دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی ڕاپەڕین.