University of Raparin Logo

پڕۆسەی خوێندن لەزانكۆی راپەڕین دەستپێدەكاتەوە

سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین، ئاگاداری سەرجەم خوێندكاران و مامۆستایان دەكاتەوە، كە لەرۆژی شەممە (10ی نیسانی 2021) تاقیكردنەوەكان و وانە پراكتیكەكان لەناو كەمپەس دەستپێدەكەنەوە.

بەپێی فرمانی ژمارە (1282)ی سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین كە ئەمڕۆ (7ی نیسانی 2021) دەرچوە تیایدا هاتوە كە بەرەچاوكردنی رێنماییە تەندروستییەكان لەرۆژی (10ی نیسانی 2021)ەوە پڕۆسەی خوێندن دەستپێدەكاتەوە، بەم شێوازەی خوارەوە:
1. وانەی پراكتیكی و تاقیكردنەوەكان، هەروەها پڕۆسەی هەڵسەنگاندنی بابەتی (بینین و جێبەجێكردن)ی خوێندكارانی قۆناغی چوارەمی هەردو كۆلێژی (پەروەردە، و پەروەردەی بنەڕەت) لەناو كەمپەس دەبێت.
2. وانە تیۆریەكان بەشێوەی ئەلیكترۆنی و ئۆنلاین بەردەوام دەبن و دەخوێندرێن.
3. پڕۆسەی خوێندنی باڵا (دكتۆرا، ماستەر) لەناو كەمپەس ئەنجامدەدرێت.
4. بەپێی كۆرس بووك، پێویستە مامۆستایان وانەكان تیۆریەكان تەواو بكەن، بەشێوەی ئۆنلاین و ئەلیكترۆنی.
5. راگری كۆلێژو سەرۆك بەشەكان هەروەكو دەوامی ئاسایی پەیوەستن بەچاودێریكردنی وانە ئۆنلاین و ئەلیكترۆنیەكان
6. وانە ئۆنلاین و ئەلیكترۆنیەكان، هاوشێوەی ئەو وانانەی لەناو كەمپەس دەخوێندرێن بەشێك دەبن بۆ تاقیكردنەوەكان.
7. ساڵنامەی زانكۆ وەك خۆی جێبەجێ دەكرێت.
8. بەشی ناوخۆیی تەنها بۆ ئەو خوێندكارانە دەكرێتەوە كە لەخاڵی (1 و 2) ئاماژەیان پێكراوە.
9. سەرجەم خاڵەكانی ئەم فەرمانە بۆ خوێندنی بەیانیان و ئێواران جێبەجێ دەكرێن.

تێبینی پێویستە بەڵگەی وانە ئۆنلاینەكان یان ئەلیكترۆنیەكان بدرێت بەسەرۆكی بەش بۆ ئەژماركردنی وانەكان.

سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین