سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین، سەبارەت بەپشوی رۆژی چوارشەممە (14ی نیسانی 2021) رایدەگەیەنێت كە:
1. بەگوێرەی ساڵنامەی خوێندنی زانكۆمان لەهەردو خوێندنی بەیانیان و ئێواران، تاقیكردنەوەكان بەگوێرەی خشتەی راگەیەنراوی كۆلێژو بەشەكان بەردەوام دەبن.
2. خوێندنی وانە پراكتیكیەكان و هەڵسەنگاندنەكان و خوێندنی باڵا وەك خۆیان لەناو كەمپەس بەردەوام دەبن.
3. لەڕوی دەوامی كارگێڕیەوە، زانكۆمان پابەند دەبێت، بەپشوی فەڕمی فەرمانبەران.
سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین