University of Raparin Logo

زانکۆی ڕاپەڕین وۆرکشۆپێک بۆ (8)ی مارس رێکدەخات

بڕیارە رۆژی 8ی مارس سەعات 10ی سەر لە بەیانی بە بۆنەی رۆژی جیهانی بەرەنگار بونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە زانکۆی ڕاپەڕین وۆرکشوپێک لە ژێر ناونیشانی "بۆچی گرنگە پیاوان بەشداربن لەبەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژناندا؟" ڕێکدەخرێت

ناتوانرێت یەكسانی جۆری كۆمەڵایەتی بەدەست بهێنرێت بەبێ‌ ئەوەی گۆڕنكاری لە ژیانی پیاواندا نەكرێت، هەروەك چۆن لە ژیانی ژنانیشدا دەكرێت. ئەو هەوڵانەی كەلەپێناوی دروستكردنی دیدێكدا دەدرێت كە لەسەر بنەمای جۆری كۆمەڵایەتی بێت لە چوارچێوەی  بیركردنەوەدا سەبارەت بە پەرەپێدان پێویستی بەوە هەیە كە هەر بەتەنیا جەخت لەسەر ژنان نەكرێت، هەرچەندە ئەوە كارێكی بنەڕەتیش بێت، بەڵكو دەبێت جەختیش لەسەر پیاوانیش بكرێت.

توندوتیژی لەسەر بنەمای جۆری كۆمەڵایەتی(جێندەر) رێدەگرێت لە پێشكەوتنی ژنان‌و گەلێك لە مافە مرۆییە بنەڕەتییەكانیان پێشێل دەكات، دەبێت ئەوەش بزانین كە ئەو جۆرە توندوتیژیە بە جۆری جەستەیی‌و زارەكی‌و دەروونی‌و سێكسی‌و ئابووری لە ماڵداو لە كۆمەڵگە ناوخۆیی‌و دامودەزگا گشتیەكاندا ئەنجام دەدرێت. بۆیە توندوتیژی لەسەر بنەمای جۆری كۆمەڵایەتی دەبێتە بەربەستێك لەبەردەم بەدیهێنانی كۆمەڵێكی زۆر لە ئامانجەكانی گەشەپێدان وەك رێزگرتنی مافی مرۆڤ ‌و بەدیهێنانی یەكسانی‌و دادپەروەری كۆمەڵایەتیدا.

لەبەرئەوەی كوڕان‌و پیاوان نوێنەری نیوەی دانیشتوانن ئەوە كارێكی گەلێك گرنگە كە بەهاوبەش/ هاوپەیمان دایانبنێین بۆ بەدیهێنانی جۆری كۆمەڵایەتی. لەبەرئەوەی پێویستە كار لەتەك كچان‌و ژناندا بكرێت بەبەشداری لەگەڵ كوڕان‌و پیاواندا  بۆ بەڕوودا وەستانی هۆكارە بنەڕەتیەكانی پێشێلكاری مافەكان وەك نەبوونی یەكسانی كۆمەڵایەتی‌و پەیوەندییەكانی دەسەڵات‌و جۆرە كۆنترۆڵكارییە نێرێتییەكان.

كاركردن لەگەڵ پیاواندا بۆچی؟

•       لەبەرئەوەی پیاوان وەك باوك‌و برا، مام و خاڵ خاوەنی بڕیارن لە خێزان‌و كۆمەڵگەدا.

•       لەبەرئەوەی ئەوان توانای كاریگەریان هەیەو وەك پێشەنگێكی ئەو توێژەش پیاوانی ئایین‌و سەرۆك خێڵەكان‌و پۆلیس‌و ئەندامانی پەرلەمان‌و ئەندامی ئەنجومەنە ناوخۆییەكان‌و نوێنەرانی دامودەزگا حكومییەكان رۆڵی گەورەیان هەیە.

•       راگەیاندن (نوسراو، بیستراو، بینراو) رۆڵێكی گەورەو كاریگەر دەبینێت لە دروست بوونی بیروبۆچوون‌و هەڵوێستی خەڵكیداو هەروەها گۆڕینی هەڵوێستیان.

•       هەروەها پزیشكان‌و كارمەندانی تەندروستی توانای قایلكردنێكی زۆرو كاریگەریان هەیە. زۆربەی ئەوانەش لە ناوچە گوندنشینەكاندا پیاوانن.

•       پیاوان كۆنترۆڵی رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنییان كردووە، بۆیە كاریگەرییەكی زۆریان هەیە لەسەر خەڵك لەرێی ئەو خزمەتگوزارییە خێرخوازییە مرۆییانەوە كە پێشكەش بە هاوڵاتیانی دەكەن.

 
شوێن: سکوڵی پەرستاری و بەشی بایۆلۆجی
کات: 10ی سەرلەبەیانی