لیژنەی تاقیکردنەوەکان لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت کات و خشتەی تاقیکردنەوەکانی بە ڕەچاوکردنی رێنماییە تەندروستیەکان ڕاگەیاند.
تاقیکردنەوەکانی قۆناغی یەکەم و سێیەم لە 5-5-2021 دەستپێدەکات و لە ڕێکەوتی 28-5-2021 کۆتایی دێت، ھەروەھا تاقیکردنەوەکانی قۆناغی دووەم و چوارەم لە 6-5-2021 دەستپێدەکات و لە رێکەوتی 29-5-2021 کۆتایی پێ دێت.
تاقیکردنەوەکان بەڕەچاوکردنی ڕێنماییە تەندروستیەکان رۆژانە لە کاتژمێر ٣ی دوانیوەرۆ دەستپێدەکەن و خوێندکاران پێویستە لانی کەم 15 خولەک بەر لە دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکان ئامادەبێت.
بە ھیوای سەرفرازی بۆ گشت خوێندکاران .