University of Raparin Logo

ئاگاداری بۆ سەرجەم خوێندکارانی زانکۆی ڕاپەڕین

بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری و زانستخوازی بەردەوام ئاگاداری خوێندکارانی سەرجەم کۆلێژو بەشەکانی زانکۆمان دەکاتەوە، ئەوانەی پڕۆسەی فیدباکیان پڕکردۆتەوە لە سیستەمی دڵنیایی جۆری بەڵام پشتگیری بەرێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆریان ماوە بۆمەبەستی دڵنیابوونەوەو تەواوکردنی فۆرمی ئەستۆپاکییەکانیان، پێویستە لەم کات و شوێنانەی خوارەوە ئامادەبن:
١. خوێندکارانی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان (بەیانیان، ئێواران)+ کۆلێژی پەرستاری + بەشی ئەندازیاری شارستانی ڕۆژی پێنچ شەممە بەرواری (٢٧/ ٥/ ٢٠٢١) و ڕۆژی شەممە بەرواری (٢٩/ ٥/ ٢٠٢١) لە کۆلێژی زانستە مڕۆڤایەتییەکان.
٢. خوێندکارانی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت(بەیانیان، ئێواران) + کۆلێژی زانست ڕۆژی پێنچ شەممە بەرواری (٢٧/ ٥/ ٢٠٢١) و ڕۆژی شەممە بەرواری (٢٩/ ٥/ ٢٠٢١) لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت .
٣. خوێندکارانی کۆلێژی پەروەردە (بەیانیان، ئێواران) + کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان لە ڕۆژی یەک شەممە بەرواری(٣٠/ ٥/ ٢٠٢١) لە کۆلێژی پەروەردە/ قەڵادزێ.
هەروەها لەکاتی هەبوونی هەر گرفتێکی پەیوەندیدار بە فیدباک دەتوانن پەیوەندی بە ژمارە (٠٧٥٠٨٨٨٩٨١٧) بکەن.