لیژنەی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵی خوێندنی (2020 – 2021) وەرزی یەكەم، لەكۆلێژی زانسته مرۆڤاییه‌تیه‌كان، ئاگاداری سه‌رجه‌م خوێنكارانی به‌شه‌كانی(مێژوو و جوگرافیا) لەخوێندنی ئێواران ده‌كاته‌وه، كه ده‌توانن له كاتژمێر (6:30)ی ئێواره‌وه‌ی ئه‌مرۆ (30 ی ئایاری 2021) له‌ڕێگه‌ی ئیمه‌یڵی زانكۆییانه‌وه، ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی یه‌كه‌می وه‌ربگرنه‌وه.
تێبینی.
1. هه‌ر خوێندكارێك فۆرمی ئه‌ستۆپاكی ته‌واو نه‌كردبێت، ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی بۆ نانێردرێته‌وه.
2. بۆ ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه گازنده‌یان له‌ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كان هه‌یه، دوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان، رۆژانی 2 شه‌ممه‌و 3 شه‌ممه، (31/5/2021 – 1/6/2021) ده‌توانی سه‌ردانی هۆبه‌ی تۆماری كۆلێژ بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی گازنده.
3. تاقیكردنه‌وه‌ی خولی دووه‌م، له‌رۆژی (15/6/2021) ده‌ست پێده‌كات، دواتر خشته‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.
لیژنه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆلێژی زانسته مرۆڤایەتییەکان