لیژنەی تاقیکردنەوەکانی كۆلێژی زانسته
مرۆڤاییه‌تیه‌كان – بەیانیان
ئاگاداری سه‌رجه‌م خوێندكارانی به‌شه‌كانی(مێژوو، جوگرافیا و فەلسەفە) ده‌كاته‌وه، كه ده‌توانن له كاتژمێر (٢)ی دوای نیوەڕۆی ئه‌مرۆ (١ی حوزەیرانی ٢٠٢١) له‌ڕێگه‌ی ئیمه‌یڵی زانكۆییانه‌وه، ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی یه‌كه‌می ساڵی خوێندنی (٢٠٢٠-٢٠٢١) وه‌ربگرنه‌وه.
تێبینی//
١- هه‌ر خوێندكارێك فۆرمی ئه‌ستۆپاكی ته‌واو نه‌كردبێت، ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی بۆ نانێردرێته‌وه.
٢- ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه گازنده‌یان له ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كان هه‌یه، دوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان، رۆژانی ٤ شه‌ممه و ٥ شه‌ممه، به‌رواری (٢-٦-٢٠٢١ و ٣-٦-٢٠٢١) ده‌توانن سه‌ردانی هۆبه‌ی تۆماری كۆلێژ بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی گازنده.
3. تاقیكردنه‌وه‌کانی خولی دووه‌م، له رێكه‌وتی (١٥-٦-٢٠٢١) ده‌ست پێده‌كات، دواتر خشته‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.
لیژنه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆلێژی زانسته مرۆڤایەتییەکان