سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار لەزانکۆی ڕاپەڕین چەند دەرفەتێکی دیكەی بەشداریکردن لەخولی ڕاهێنانی تواناکان (Micro-internship) بههەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی IREX ئەمریکی و وەزارەتی خوێندنی باڵا رادەگەیەنێت، بەم شێوازەی خوارەوە.
١-ڕەخساندنی هەلی بەشداریکردن و ڕاهێنان بۆ (١٠) خوێندکاری بەشی پەرستاری و بەشی شیکاری نەخۆشیەکان، قۆناغی (٤،٣)، لەلایەن (نەخۆشخانەی کوردستانی تایبەت- رانیە)خولەکە بۆ ماوەی ٣هەفته بەشێوازی ئامادەبوون دەبێت لەنەخۆشخانە.
بەشداربوان دەبێت پابەندی و ئامادەیی تەواویان هەبێت بۆ ڕێنماییەکانی نەخۆشخانەکە.
٢- ڕەخساندنی هەلی بەشداریکردن و ڕاهێنان بۆ (١٥) خوێندکار لەبەشی ئینگلیزی (هەردوو کامپەسی زانكۆی راپەڕین)، بەشی بیرکاری، بەشی باخچەی ساوایان، بەشی بایۆلۆجی،بەشی کوردی، بەشی عربی قۆناغی(٤،٣) لەلایەن فام سکوڵ لەخولەکەدا ڕاهێنانیان پێدەکرێت لەسەر بنەماو کاریگەریەکانی پەروەردەو فێرکردنی هاوچەرخ و وانەوتنەوە. خولە کە بوماوەی ٢هەفته بەشێوازی ئامادەبوون دەبێت لەفام سکوڵ.
بەشداربوان دەبێت پابەندی و ئامادەیی تەواویان هەبێت بۆ ڕێنماییەکانی فام سکوڵ.
٣_ ڕەخساندنی هەلی بەشداریکردن و ڕاهێنان بۆ (١٥) خوێندکاری بەشی ئینگلیزی قۆناغەکانی ( ٤،٣)، لە پەیمانگای وشە (Word Institute) لەخولەکەدا ڕاهێنانیان پێدەکرێت لەسەر شێوازو هونەری وانەوتنەوەو فێربوونی ئەلیکترۆنی سەرهێڵ، خولەکە بوماوەی ٤هەفته بەشێوازی ئامادەبوون دەبێت لەپەیمانگای وشە. بەشداربوان دەبێت پابەندی و ئامادەیی تەواویان هەبێت بۆ ڕێنماییەکانی پەیمانگای وشە.
٤- ڕەخساندنی هەلی بەشداریکردن و ڕاهێنان بۆ (٥) خوێندکاری بەشی ئەندازیاری شارستانی قۆناغی ( ٤)، لەکۆمپانیای ئامانج لەخولەکەدا ڕاهێنانیان پێدەکرێت لەسەر بەڕێوەبردنی پڕۆژە، سەرپەرشتی پڕۆژە، جێبەجێکردنی پڕۆژە.خولەکە بوماوەی ٤هەفته بەشێوازی ئامادەبوون دەبێت لەکۆمپانیای ئامانج . بەشداربوان دەبێت پابەندی و ئامادەیی تەواویان هەبێت بۆ ڕێنماییەکانی کۆمپانیای ئامانج.
٥- ڕەخساندنی هەلی بەشداریکردن و ڕاهێنان بۆ (٥) خوێندکاری بەشی کیمیا، بەشی بایۆلۆجی قۆناغی ( ٤،٣)، لەکۆمپانیای سوورە لەخولەکەدا ڕاهێنانیان پێدەکرێت لەسەر شارەزاکردنیان لەتاقێگەکانی کارگەو چۆنیەتی تێکەڵکردنی مادەسەرەتایەکان و ژینگەی کارکردن. خولەکە بوماوەی ٣هەفته بەشێوازی ئامادەبوون دەبێت لەکۆمپانیای سوورە. بەشداربوان دەبێت پابەندی و ئامادەیی تەواویان هەبێت بۆ ڕێنماییەکانی کۆمپانیای سوورە.
لەکۆتایی خولەکەدا بڕوانامەی نێودەوڵەتی دەدرێته بەشداربوان.
دوا كات بۆ پرکردنەوەی فۆرمەکه رۆژی یەک شەممە (٤-٧-٢٠٢١) .
كلیك لەم بەستەرە بكەن بۆ پڕكردنەوەی فۆڕم
https://forms.gle/7P23WebLepwL2a6x6