University of Raparin Logo

هەمووان دەتوانن بەشداربن لەچالاكیەكانی رۆژی زانكۆدا

ئەنجومەنی زانكۆی راپەڕین بڕیاریداوە كە رۆژی یادی زانكۆی راپەڕین لەكەمپی زانكۆ  لەشاری قەڵادزێ بكاتەوە لەكاتژمێر (١)ی دوا نیوەڕۆی رۆژی ٢٤ / ٤ .
لیژنەی ئامادەكاری رۆژی زانكۆ رایدەگەیەنێت كە گشت مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكارانی زانكۆی راپەڕین لە گشت فەكەڵتی و بەشەكان دەتوانن بەشداری بكەن ، هەروەها لێرەوە ئاگاداری مامۆستایان ، فەرمانبەران و خوێندكارانی خۆشەویست دەكەینەوە كە هەركەسێك چالاكی هونەری یان زانستی هەیەو دەیەوێت لەو رۆژەدا پێشكەشی ئامادەبووانی بكات با پەیوەندی بكات بە هۆبەی راگەیاندن و رۆشنبیری زانكۆمانەوە.

بۆ پەیوەندیکردن /   ئیمەیڵ : ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

                 تەلەفۆن : ٠٧٤٨٠١٩١٤٢٤

                                                                                      لیژنەی ئامادەكاری رۆژی زانكۆ