University of Raparin Logo

پڕۆگرامی فوڵبڕایت ٢٠١٥ بۆ ٢٠١٧

پڕۆگرامی فوڵبرایتی ئەمریکی دەرفەت دەداتە خوێندکارە بەتواناکانی عیراق کە لە ئەمریکا بخوێنن. هەروەها دەرفەتی ئاڵوگۆڕی کلتوری دەداتە خویندکارەکان تا لە ژیانی خوێندن و ژیانی ڕۆژانەدا بتوانن ببن بە باڵوێزی کلتوری.

پڕۆگرامی فوڵبرایت خەرجی دوو ساڵی خوێندنی ماستەر لە ئەمریکا دەستەبەر دەکات.خوێندنەکە لە پایزی ٢٠١٥ دەستپێدەکات، هەموو بوارەکانی خوێندن لەم پڕۆگرامەدا هەیە جگە لە بوارە پزیشکیەکان. لە پڕۆگرامەکەدا تێچووی خوێندن، خەرجی بلیتی سەفەر بۆ ئەمریکا و گەڕانەوە، خەرجی ژیان،خەرجی چاودێری تەندروستی. عیراقیەکان بە هەردوو ڕەگەزەوە مافی پێشکەشکردنی ئەم پڕۆگرامەیان هەیە ئەگەر مەرجە ئەکادیمیەکان هەبێت.

کێ دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات؟

١-هاوڵاتی عیراقی بێت و لە عیراق بژیت:

٢-هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس بێت لە زانکۆیەکی دانپێدانراودا

٣-لانی کەم خزمەتی دوو ساڵی کارکردنی هەبێت

٤-زمانی ئینگلیزی بزانێت، لانی کەم بتوانێت نمرەی ٨٠ بهێنیت لە تاقیکردنەوەی تۆفڵ

٥-پڕۆپۆزەڵ و ئامانجی توێژینەوەکەی بنوسێت بەبێ کۆپیکردن لە ئینتەرنێت

تێبینی// بۆ پێشکەشکردنی داواکاری سەردانی ئەم لینکە بکە:

https://apply.embark.com/student/fulbright/international/20/

 بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن پەیوەندی بەم ئیمەیڵ و ژمارە تەلەفۆنەوە بکەن:

ئیمەیڵ: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.  

تەلەفۆن: 07706452275