بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی زانكۆی راپەڕین، ئاگاداری سەرجەم مامۆستایان و توێژەرانی زانكۆی راپەڕین، دەكاتەوە، كە لەكاتی ئەنجامدانی چالاكی زانستی زانیاریی چالاكییەكان بنێرن بۆ راگەیاندنی زانكۆ بەمەبەستی بڵاوكردنەوەیان.
هەر مامۆستاو توێژەرێكی زانكۆی راپەڕین، توێژینەوە یاخود كتێبی لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە، واتە لەگۆڤارە ناوخۆییەكان و نێودەوڵەتییەكان، بڵاوكردوە، بۆ مەبەستی بڵاوكردنەوەی لەوێب سایت و سۆشیال میدیای زانكۆی راپەڕین، پێویستە نوسەر زانیارییەكانی وەكو پوختەیەك دەربارەی كتێب یاخود توێژینەوەكە بەزمانی كوردی لەگەڵ زانیارییەكانی گۆڤارەكە و لینكی توێژینەوەكەو لینكی گۆڤارەكەو وێنەیەكی كەسی نوسەرەكەش بنێرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن.
هەر مامۆستاو توێژەرێكی زانكۆی راپەڕین، لەهەر چالاكییەكی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی وەكو سیمینار، وێركشۆپ، سیمپۆزیۆم، كۆنفڕانس و فێستیڤاڵ بەشداریكرد بەسیمینار یاخود توێژینەوە، بۆ مەبەستی بڵاوكردنەوەی لەوێب سایت و سۆشیال میدیای زانكۆ پێویستە هەمان رۆژی چالاكیەكە، زانیارییەك و وێنەی بەشداربو و وێنەكانی چالاكیەكە بنێرێت بۆ ئیمەیڵی بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن یاخود پەیچی فەڕمی زانكۆی راپەڕین لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك.
ئیمەیڵی بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن (ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.)