پاڵپشت بە یاسای فرۆشتن و بەكرێدانی موڵكی دەوڵەت ژمارە(1)ی ساڵی(2021) ماددەی(12/ بڕگەی دووەم)، سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین/ بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/ هۆبەی گرێبەستە گشتییەكان ئاگاداری كۆمپانیاکانی تایبەتمەند و خاوەن مۆڵەتی كاركردنن لەبواری ئامادەكردنی خواردن دەكاتەوە، كە بەكرێدانی (كافتریای بەشە ناوخۆییەكانی كەمپەسی ڕانیە و كافتریای بەشە ناوخۆییەكانی كەمپەسی قەڵادزێ) بەشێوەی زیادكردنی ئاشكرا دەخاتەڕوو، هەر لایەنێك ئارەزووی بەشداریكردنی هەیە دەتوانێ سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆمان/بەرێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی لەنهۆمی زەمینی بكات بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری زیاتر، وە بۆ كڕینی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی دارایی/ هۆبەی خەرجییەكان لە نهۆمی یەكەم بكات بەمەبەستی وەرگرتنی وێنەیەك لە مەرج و ڕێنماییەكان بەرامبەر بڕی (30,000) سی هەزار دیناری عێراقی كە ناگەڕێتەوە بۆ خاوەنەكەی و كرێی بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگاداریە دەكەوێتە ئەستۆی براوەی كێبركێ.
مەرج و رێنمایی بەشداریكردن:
١- ماوەی كڕینی تەندەر لە ڕۆژی (28/7/2021) دەستپێدەكات تا بەرواری (29/8/2021) كۆتایی دەوام .
٢- پێویستە بەشداربوو لارینەبونی بەرێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی وەربگرێت لەبەرواری (28/7/2021 تا 29/8/2021) بە پێچەوانەوە دوای ئەم بەروارە بەهیچ شێوەیەك لارینەبون نادرێت.
٣- بۆ وەرگرتنی لارینەبون پێویستە وێنەیەك لە (مۆڵەتی كاركردن، پسولەی كڕینی مەرج و رێنمایی، پسولەی دانانی بارەمتەی سەرەتایی) لەگەڵ خۆی بێنێت.
٤- هێنانی بارەمتەی سەرەتایی بەشێوەی نەختینە بە بڕی (5,00,000) پێنج سەد هەزار دینار بۆ كافتریای بەشە ناوخۆییەكانی ڕانیە, وە بڕی (100,000) سەد هەزاردینار بۆ كافتریای بەشە ناوخۆیی قەڵادزێ و دانانی لە بەڕێوەبەرایەتی دارایی زانكۆمان وەكو بارمتەی سەرەتایی.
٥- پێویستە بەشدار بوو قەرزداری زانكۆ نەبێت بە پێچەوانەوە مافی بەشداریكردنی لە زیادكردنەكەدا نابێت.
٦- زیادكردنەكە لە نهۆمی ئەرزی (زەمینی) باڵەخانەی سەرۆكایەتی زانكۆ لە بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی ئەنجام دەدرێت لەكاتی هاتوو لە خاڵی(7).
٧- هەریەك لەو بەروارانە بەر پشوی فەرمی كەوت، كارەكە بۆ ڕۆژی دوای پشوو دوا دەخرێت
٨- كاتی زیادكردن
أ- بەكرێدانی كافتریای كۆلێژی زانستەمرۆڤایەتیەكان رۆژی (30/8/2021) دەستپێدەكات كاتژمێر (10:00) ی سەرلەبەیانی.
ب- بەكرێدانی كافتریای كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت رۆژی (30/8/2021) دەستپێدەكات كاتژمێر (12:00) ی سەرلەبەیانی.
9- بۆ وەرگرتنی زانیاری وهەر پرسیارێك دەتوانن پەیوەندی بكەن لەڕێگەی ئیمەیلی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاساییەوە بەم ناونیشانە (ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.).
