University of Raparin Logo

ئاگاداری بۆ بەكرێدانی كافتریای كۆلێژی زانستەمرۆڤایەتییەكان و كافتریای كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت

پاڵپشت بە یاسای فرۆشتن و بەكرێدانی موڵكی دەوڵەت ژمارە(1)ی ساڵی (2021) ماددەی(12/بڕگەی دووەم)، سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین/ بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/ هۆبەی گرێبەستە گشتییەكان ئاگاداری كۆمپانیا تایبەتمەند و خاوەن مۆڵەتی كاركردن لەبواری ئامادەكردنی خواردن دەكاتەوە، كە بەكرێدانی (كافتریای كۆلێژی زانستەمرۆڤایەتییەكان و كافتریای كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت)لە زانکۆی ڕاپەڕین بەشێوەی زیادكردنی ئاشكرا دەخاتەڕوو، هەر لایەنێك ئارەزووی بەشداریكردنی هەیە دەتوانێ سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆمان/بەرێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی لەنهۆمی زەمینی بكات بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری لەسەر كاری ناوبراو، وە بۆكڕینی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی دارایی/ هۆبەی خەرجیەكان لە نهۆمی یەكەم بكات بەمەبەستی وەرگرتنی وێنەیەك لە مەرج و ڕێنماییەكان بەرامبەر بڕی (30,000) سی هەزار دیناری عێراقی كە ناگەڕێتەوە بۆ خاوەنەكەی و كرێی بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگاداریە دەكەوێتە ئەستۆی براوەی كێبركێ‌.
مەرج و رێنمایی بەشداریكردن:
١- ماوەی كڕینی تەندەر لە ڕۆژی (28/7/2021) دەستپێدەكات تا بەرواری (29/8/2021) كۆتایی دەوام .
٢- پێویستە بەشداربوو لارینەبونی بەرێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی وەربگرێت لەبەرواری (28/7/2021 تا 29/8/2021) بە پێچەوانەوە دوای ئەم بەروارە بەهیچ شێوەیەك لارینەبون نادرێت.
٣- بۆ وەرگرتنی لارینەبون پێویستە وێنەیەك لە (مۆڵەتی كاركردن، پسولەی كڕینی مەرج و رێنمایی، پسولەی دانانی بارەمتەی سەرەتایی) لەگەڵ خۆی بێنێت.
4- هێنانی بارەمتەی سەرەتایی بەشێوەی نەختینە بە بڕی (3,400,0000) سێ‌ ملیۆن وچوارسەد هەزار دینار بۆ كافتریای كۆلێژی زانستەمرۆڤایەتیەكان, وە بڕی(3,800,000) سێ‌ ملیۆن وهەشت سەد هەزاردینار بۆ كافتریای كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت و دانانی لە بەڕێوەبەرایەتی دارایی زانكۆمان وەكو بارمتەی سەرەتایی.
٥- پێویستە بەشدار بوو قەرزداری زانكۆ نەبێت بە پێچەوانەوە مافی بەشداریكردنی لە زیادكردنەكەدا نابێت .
٦- زیادكردنەكە لە نهۆمی ئەرزی (زەمینی) باڵەخانەی سەرۆكایەتی زانكۆ/ لە بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی ئەنجام دەدرێت لەكاتی هاتوو لە خاڵی(7).
٧- هەریەك لەو بەروارانە بەر پشوی فەرمی كەوت، كارەكە بۆ ڕۆژی دوای پشوو دوا دەخرێت
٨- كاتی زیادكردن
أ‌- بەكرێدانی كافتریای كۆلێژی زانستەمرۆڤایەتیەكان رۆژی (30/8/2021) دەستپێدەكات كاتژمێر (9:30) ی سەرلەبەیانی.
ب‌- بەكرێدانی كافتریای كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت رۆژی (30/8/2021) دەستپێدەكات كاتژمێر (11:30) ی سەرلەبەیانی.
9- بۆ وەرگرتنی زانیاری وهەر پرسیارێك دەتوانن پەیوەندی بكەن لەڕێگەی ئیمەیلی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاساییەوە بەم ناونیشانە (ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.).

کلیک بکەن بۆ داگرتنی فەرمانی بەكرێدانی كافتریای كۆلێژی زانستەمرۆڤایەتییەكان و كافتریای كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت