پاڵپشت بە یاسای فرۆشتن و بەكرێدانی موڵكی دەوڵەت ژمارە(1)ی ساڵی(2021) ماددەی(12/دووەم)، سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین/ بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/ هۆبەی گرێبەستە گشتییەكان ئاگاداری كۆمپانیا تایبەتمەند و خاوەن مۆڵەتی كاركردن لەبواری ئامادەكردنی خواردن دەكاتەوە، كە بەكرێدانی (كافتریای كۆلێژی زانست و كافتریای كۆلێژی پەروەردە/قەڵادزێ) بەشێوەی زیادكردنی ئاشكرا دەخاتەڕوو، هەر لایەنێك ئارەزووی بەشداریكردنی هەیە ئەتوانێ سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆمان/بەرێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی لەنهۆمی زەمینی بكات بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری لەسەر كاری ناوبراو، وە بۆكڕینی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی دارایی/ هۆبەی خەرجیەكان لە نهۆمی یەكەم بكات بەمەبەستی وەرگرتنی وێنەیەك لە مەرج و ڕێنماییەكان بەرامبەر بڕی (30,000) سی هەزار دیناری عێراقی كە ناگەڕێتەوە بۆ خاوەنەكەی و كرێی بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگاداریە دەكەوێتە ئەستۆی براوەی كێبركێ.
مەرج و رێنمایی بەشداریكردن:
١- ماوەی كڕینی مەرج و رێنمایی لە ڕۆژی (28/7/2021) دەستپێدەكات تا بەرواری (29/8/2021) كۆتایی دەوام .
٢- پێویستە بەشداربوو لارینەبونی بەرێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی وەربگرێت لەبەرواری (28/7/2021 تا 29/8/2021) بە پێچەوانەوە دوای ئەم بەروارە بەهیچ شێوەیەك لارینەبون نادرێت.
٣- بۆ وەرگرتنی لارینەبون پێویستە وێنەیەك لە (مۆڵەتی كاركردن، پسولەی كڕینی مەرج و رێنمایی، پسولەی دانانی بارەمتەی سەرەتایی) لەگەڵ خۆی بێنێت.
٤- هێنانی بارەمتەی سەرەتایی بەشێوەی نەختینە بە بڕی (1,400,0000) یەك ملیۆن وچوارسەد هەزار دینار بۆ كافتریای كۆلێژی زانست , وە بڕی(2,000,000) دوو ملیۆن دینار بۆ كافتریای كەمپەسی قەڵدزێ و دانانی لە بەڕێوەبەرایەتی دارایی زانكۆمان وەكو بارمتەی سەرەتایی .
٥- پێویستە بەشدار بوو قەرزداری زانكۆ نەبێت بە پێچەوانەوە مافی بەشداریكردنی لە زیادكردنەكەدا نابێت.
٦- زیادكردنەكە لە نهۆمی ئەرزی (زەمینی) باڵەخانەی سەرۆكایەتی زانكۆ لە بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی ئەنجام دەدرێت لەكاتی هاتوو لە خاڵی(7).
٧- هەریەك لەو بەروارانە بەر پشوی فەرمی كەوت، كارەكە بۆ ڕۆژی دوای پشوو دوا دەخرێت
٨- كاتی زیادكردن
أ-بەكرێدانی كافتریای كۆلێژی زانست رۆژی (30/8/2021) دەستپێدەكات كاتژمێر (10:30) ی سەرلەبەیانی.
ب-بەكرێدانی كافتریای كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت رۆژی (30/8/2021) دەستپێدەكات كاتژمێر (12:30) ی سەرلەبەیانی.
9- بۆ وەرگرتنی زانیاری وهەر پرسیارێك دەتوانن پەیوەندی بكەن لەڕێگەی ئیمەیلی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاساییەوە بەم ناونیشانە (ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.).
کلیک بکە بۆ داگرتنی فەرمانی بەكرێدانی كافتریای كۆلێژی زانست و كافتریای كۆلێژی پەروەردە/قەڵادزێ