پاڵپشت بە یاسای فرۆشتن و بەكرێدانی موڵكی دەوڵەت ژمارە(1) ی ساڵی (2021) ماددەی(12/بڕگەی دووەم)، سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین/ بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/ هۆبەی گرێبەستە گشتییەكان ئاگاداری هەر كۆمپانیا و بەڵێندەرێك دەكاتەوە كە خاوەن مۆڵەتی كاركردنن لەم بوارە، كە بەكرێدانی (كۆشكی وێنەگری كۆلێژی زانستەمرۆڤایەتییەكان و كۆشكی وێنەگری كۆلێژی پەروەردە/ قەڵادزێ) بەشێوەی زیادكردنی ئاشكرا دەخاتەڕوو، هەر لایەنێك ئارەزووی بەشداریكردنی هەیە ئەتوانێ سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆمان/بەرێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی لەنهۆمی زەمینی بكات بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری لەسەر كاری ناوبراو وە بۆكڕینی تەدەر بەرامبەر بڕی (20,000) بیست هەزار دیناری عێراقی كە ناگەڕێتەوە بۆ خاوەنەكەی و كرێی بڵاوكردنەوەی ئاگاداریەكان دەكەوێتە ئەستۆی براوەی كێبركێ.
مەرج و رێنمایی بەشداریكردن:
١- ماوەی كڕینی تەندەر لە ڕۆژی (28/7/2021) دەستپێدەكات تا بەرواری (29/8/2021) كۆتایی دەوام .
٢- پێویستە بەشداربوو لارینەبونی بەرێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی وەربگرێت لەبەرواری (28/7/2021 تا 29/8/2021) بە پێچەوانەوە دوای ئەم بەروارە بەهیچ شێوەیەك لارینەبون نادرێت.
٣- بۆ وەرگرتنی لارینەبون پێویستە وێنەیەك لە (مۆڵەتی كاركردن، پسولەی كڕینی مەرج و رێنمایی، پسولەی دانانی بارەمتەی سەرەتایی) لەگەڵ خۆی بێنێت.
٤- هێنانی بارەمتەی سەرەتایی بەشێوەی نەختینە بە بڕی (280.000) دوو سەد وهەشتا هەزاردینار بۆ كۆشكی وێنەگری كۆلێژی پەروەردە وە بڕی(400.000) چوار سەد هەزاردینار بۆ كۆشكی وێنەگری كۆلێژی زانستەمرۆڤایەتییەكان و دانانی لە بەڕێوەبەرایەتی دارایی زانكۆمان وەكو بارمتەی سەرەتایی .
٥- زیادكردنەكە لە نهۆمی ئەرزی (زەمینی)باڵەخانەی سەرۆكایەتی زانكۆ/ ب. كاروباری یاسایی دەكرێت لەكاتی هاتوو لە خاڵی(7).
٦- هەریەك لەو بەروارانە بەر پشوی فەرمی كەوت، كارەكە بۆ ڕۆژی دوای پشوو دوا دەخرێت
٧- كاتی زیادكردن
أ- بەكرێدانی كۆشكی وێنەگری كەمپەسی قەڵادزێ لە رۆژی (30/8/2021) دەستپێدەكات كاتژمێر (9:30) ی سەرلەبەیانی.
ب- بەكرێدانی كۆشكی وێنەگری كۆلێژی زانستەمرۆڤایەتییەكان رۆژی (30/8/2021) دەستپێدەكات كاتژمێر (11:00) ی سەرلەبەیانی.
8- بۆ وەرگرتنی زانیاری وهەر پرسیارێك دەتوانن پەیوەندی بكەن لەڕێگەی ئیمەیلی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاساییەوە بەم ناونیشانە (ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.).
