پاڵپشت بە یاسای فرۆشتن و بەكرێدانی موڵكی دەوڵەت ژمارە(1)ی ساڵی (2021) ماددەی(12/ بڕگەی دووەم)، سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین/ بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/ هۆبەی گرێبەستە گشتیەكان ئاگاداری هەر كۆمپانیا و بەڵێندەرێك دەكاتەوە كە خاوەن مۆڵەتی كاركردنن لەم بوارە، كە بەكرێدانی (كۆشكی وێنەگری كۆلێژی زانست و كۆشكی وێنەگری كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت) بەشێوەی زیادكردنی ئاشكرا دەخاتەڕوو، هەر لایەنێك ئارەزووی بەشداریكردنی هەیە ئەتوانێ سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆمان/بەرێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی لەنهۆمی زەمینی بكات بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری لەسەر كاری ناوبراو، وە بۆكڕینی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی دارایی/ هۆبەی خەرجیەكان لە نهۆمی یەكەم بكات بەمەبەستی وەرگرتنی وێنەیەك لە مەرج و ڕێنماییەكان بەرامبەر بڕی (20,000) بیست هەزار دیناری عێراقی كە ناگەڕێتەوە بۆ خاوەنەكەی و كرێی بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگاداریە دەكەوێتە ئەستۆی براوەی كێبركێ.
مەرج و رێنمایی بەشداریكردن:
١- ماوەی كڕینی تەندەر لە ڕۆژی (28-7-2021) دەستپێدەكات تا بەرواری (29-8-2021) كۆتایی دەوام .
٢- پێویستە بەشداربوو لارینەبونی بەرێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی وەربگرێت لەبەرواری (28-7-2021 تا 29-8-2021) بە پێچەوانەوە دوای ئەم بەروارە بەهیچ شێوەیەك لارینەبون نادرێت.
٣- بۆ وەرگرتنی لارینەبون پێویستە وێنەیەك لە (مۆڵەتی كاركردن، پسولەی كڕینی مەرج و رێنمایی، پسولەی دانانی بارەمتەی سەرەتایی) لەگەڵ خۆی بێنێت.
٤- هێنانی بارەمتەی سەرەتایی بەشێوەی نەختینە بە بڕی (240.000) دووسەد چل هەزار دینار بۆ كۆشكی وێنەگری كۆلێژی زانست وە بڕی(600.000) شەش سەد هەزاردینار بۆ كۆشكی وێنەگری كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت و دانانی لە بەڕێوەبەرایەتی دارایی زانكۆمان وەكو بارمتەی سەرەتایی.
٥- زیادكردنەكە لە نهۆمی ئەرزی (زەمینی)باڵەخانەی سەرۆكایەتی زانكۆ/ بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی دەكرێت لەكاتی هاتوو لە خاڵی(7).
٦- هەریەك لەو بەروارانە بەر پشوی فەرمی كەوت، كارەكە بۆ ڕۆژی دوای پشوو دوا دەخرێت
٧- كاتی زیادكردن
أ- بەكرێدانی كۆشكی وێنەگری كۆلێژی زانست رۆژی (30-8-2021) دەستپێدەكات كاتژمێر (10:00) ی سەرلەبەیانی.
ب- بەكرێدانی كۆشكی وێنەگری كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت رۆژی (30-8-2021) دەستپێدەكات كاتژمێر (10:30) ی سەرلەبەیانی.
٩- بۆ وەرگرتنی زانیاری وهەر پرسیارێك دەتوانن پەیوەندی بكەن لەڕێگەی ئیمەیلی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاساییەوە بەم ناونیشانە (ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.).
کلیک بکەن بۆ داگرتنی فەرمانی بەكرێدانی كۆشكی وێنەگری كۆلێژی زانست و كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت