University of Raparin Logo

بەشی زمانی ئینگلیزی پێویستی بەیاریدەری مامۆستا هەیە

بەشی زمانی ئینگلیزی لەکۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لەزانکۆی ڕاپەڕین، دەرچووانی بەشی ئینگلیزی ئاگاداردەکاتەوە کە بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢١-٢٠٢٢) پێویستی بە ژمارەیەک یاریدەدەری مامۆستا هەیە، ئەمەش لە پێناو باشترکردنی پرۆسەی فێربون لەلای خوێندکاران و ئاسانکاری بۆ کاری مامۆستایانی بەشەکە لەپڕۆسەی وانەگوتنەوەدا. بۆ ئەم مەبەستە بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢١-٢٠٢٢)، بەشەکە پێویستی بە ژمارەیەک کەسی بەتوانا هەیە کە وەکو یاریدەدەری مامۆستا لە بەشەکە کار بکەن، بەم مەرجانەی  خوارەوە: ١. دەرچوی بەشی ئینگلیزی بێت لەیەکێک لە زانکۆ باوەڕپێکراوەکانی ناوەوە یان دەرەوەی هەرێمی کوردستان. ٢. توانستی زمانی ئینگلیزی (B2) یان بەرزتر بێت. ٣. لەوانەوتنەوەو بەکارهێنانی ئامرازە ئەلیکترۆنی و سەرهێڵییەکان (ئۆنلاینەکان) بۆ فێربوون و فێرکردن و هەڵسەنگاندن لێهاتوو بێت. ٤. توانا و ویستی بۆ کارکردن وەک یاریدەدەری مامۆستاو خۆتەرخانکردن بۆ کارەکە هەبێت. ٥. خاوەن کەسایەتییەکی پیشەیی شیاو بێت بۆ کارکردن لەئاستی زانکۆ. ٦. دانیشتووی دەڤەری ڕاپەڕین بێت. بۆ ناردنی داواکاری، تکایە سیڤییەکەت بۆ ئەم ئیمێڵەی خوارەوە بنێرە. دوا کات بۆ ناردنی سیڤی ڕۆژی (٣ شەممە)، ڕێکەوتی ١٠/٠٨/٢٠٢١ـیە. ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. دواتر، سیڤییەکان لە لایەن لیژنەیەکی پسپۆڕەوە هەڵسەنگاندنییان بۆ دەکرێت و کاندیدە سەرکەوتووەکان بانگهێشتی چاوپێكەوتن دەکرێن.