کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لەزانکۆی ڕاپەرین پێویستی بەمامۆستا هەیە بەسیستەمی سەردان لەهەڵگرانی بروانامەی دکتۆراو ماستەر بۆ بەشەکانی (زمانی ئینگلیزی، زانستی کۆمپیوتەر، باخچەی ساوایان، بیرکاری و زمانی عەرەبی) بۆ وتنەوەی ئەم وانانەی کەلە خشتەی فۆڕمی ئامادەکراو لەلینکی خوارەوە ئاماژەیان پێدراون.
مەرجەکان:
١. مامۆستا لانیکەم (٥) کاتژمێر لەهەفتەیەكدا وانە دەڵێتەوە.
٢. مامۆستا ئامادەباشی هەبێت بەهەردوو شێوازی ناو کەمپەس و ئۆنلاین وانەکانی بڵێتەوە.
٣. مامۆستا لەهەردوو خولی یەکەم و دووەمی تاقیکردنەوەکان ئامادە دەبێت لە لیژنەی تاقکردنەوەکان بەمەبەستی هەڵاوێر(تصحیح) کردنی دەفتەرەکان.
٤.. خوازیار هەریەکە لە سی ڤی و دوا بڕوانامەو نازناوی زانستی و کۆپی پێناس و كارتی زانیاری هاوپێچ لەگەڵ ئەم داواکاریە دەکات.
دواکات بۆ پێشکەشکردن ٢٠-٨-٢٠٢١.
هەركەسێك خواستی هەیەو مەرجەکانی تێدایە، دەتوانێت لەڕێگای ئەم لینکەی خوارەوە زانیاریەکانی پێشکەش بە ڕاگرایەتی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت بکات.
https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSfXt7Rv0hCjAFxhYto1pJB2e4V0wau0N4yCJxmGLwMrZqyy-Q/viewform